رای فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی كۆچی گه‌نجانه‌وه!
ریپۆرتاژ 04:10 PM - 2015-09-08.
ماوه‌یه‌كه به‌هۆی نائارامی و زۆربوونی قه‌یرانه‌كان و بوونی كێشه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، گه‌نجان نیشتمانه‌كه‌ی خۆیان به‌جێده‌هێڵن و رووده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا. به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یان په‌رله‌مانتاران هه‌وڵیانداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه؟ هیچ پلانێكیان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه كاری له‌سه‌ربكه‌ن تا رێژه‌ی كۆچكردنی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه‌مبكرێته‌وه؟ ئایا كێ به‌رپرسیاره له‌وه‌ی گه‌نجان كۆچ ده‌كه‌ن؟ سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه‌و چه‌ند پرسیارێكی تریش PUKmedia ئه‌م دۆسیه‌یه‌ی بۆ ئاماده كردوون و رای سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه وه‌رگرتووه.
كۆچی گه‌نجان وه‌كو ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی لێهاتووه
ته‌لار له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه وه‌ك ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێشتر ئیمزامان كۆكرده‌وه‌و داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامبدرێت سه‌باره‌ت به‌كۆچی گه‌نجان، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌گه‌نجان روویان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه وه‌كو ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی لێهاتووه، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه هه‌موویان ئه‌وانه نین به‌هۆی بێكاری یان دانه‌مه‌زراندنه‌وه وڵات جێبهێڵن، به‌ڵكو كه‌سانی سه‌رمایه‌داریشیان تێدایه، كه ئه‌مانه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كه‌نه‌سه‌ر ژێرخانی ئابوری.
حكومه‌تی هه‌رێم پلانی نییه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ هۆكاری ئه‌و كۆچكردنه‌یه؟ ته‌لار له‌تیف وتی: هۆكاری یه‌كه‌م ده‌كه‌وێته‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه‌ی پلانێكی نییه بۆ چاكسازیكردن له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری ژیانی گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وت ئه‌و پلانه‌شی پێشتر كه هه‌یبووه هه‌مووی پشتی به‌ستووه به بوودجه‌و ئابوری عیراق، هه‌ربۆیه كه ئێستا بودجه وه‌كو جاران بۆ هه‌رێم نانێردرێت ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێم خولقاندووه.
وتیشی: هۆكاری دووه‌میش ده‌كه‌وێته‌سه‌ر په‌رله‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ناوی حكومه‌تی بنكه فراوانه‌وه وایلێهاتووه كه هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌و وه‌زیرانه ناكرێت كه به‌هۆی پلانه‌كانیانه‌وه بوونه‌ته گرفت له‌به‌رده‌م چاكسازی له‌هه‌رێمی كوردستاندا، یان بوونه‌ته گرفت له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی لایه‌نه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی گه‌نجان، ئێستاش هیچ پلانێك نییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه ببێته هۆی دڵخۆشی بۆ گه‌نجان هه‌تاكو ئه‌وان ئاسۆیه‌كی روونیان هه‌بێت تا كۆچ نه‌كه‌ن.
ئه‌و وه‌زیرانه‌ی ئه‌و دۆخه‌یان بۆ هه‌رێم خولقاندووه بانگبكرێنه په‌رله‌مان
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: راسته له‌ناو كۆچكه‌راندا ئاواره‌كانیشی تێدایه، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی زۆریان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانن، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان پێویسته له‌ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی یاسادانان له‌په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر بانگهێشتنی ئه‌و وه‌زیرانه بكات كه به‌هۆی بێ پلانیانه‌وه بونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م به‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌نجان له‌هه‌رێمی كوردستان. وه‌كو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، چونكه راسته په‌رله‌مانتاران ئیمزایان كۆكردووه‌ته‌وه‌و وه‌زیر بانگهێشت كراوه، به‌ڵام پێویستده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌ودا وه‌زیری دارایی و پلاندانانیش بانگبكرێن، چونكه ئه‌مانه هه‌مووی په‌یوه‌ندیدارن به‌یه‌كه‌وه، به‌وپێیه‌ی گرنگه ئێمه بزانین له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م شێوازی كاركردنه تا كه‌ی به‌رده‌وامده‌بێت.
پارتی بیانوو ده‌گرێت
ته‌لار له‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌لایه‌كی تریشه‌وه پرسێكی تر كه ئێستا بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندا، پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، ئه‌م پرسه بووه‌ته بیانوو له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كه ده‌یه‌وێت له‌سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه یاساشكێنی بكرێت و ته‌نها ئه‌و كاندیده‌ی ئه‌وان دابنرێته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه ئێستا ئێمه كه‌وتووینه‌ته بۆشایی یاساییه‌وه‌و له‌ئێستادا سه‌رۆكی هه‌رێممان نییه، 60ی رۆژی تریش به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێنه بۆشایی یاساییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌یبێت بۆ جێبه‌جێكردنی كاروباره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئه‌وه‌ش نامێنێت، هه‌ربۆیه پێویستده‌كات هه‌م پارتی و هه‌م لایه‌نه‌كانی تریش په‌له‌بكه‌ن له‌كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵی، چونكه دواخستنی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌كات و وای لێدێن هاووڵاتیان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه ناگرن و كۆچكردن زیاترده‌كات.
قه‌یرانه‌كان هی ئێستا نین، ئێستا ده‌ته‌قنه‌وه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بێستون فایه‌ق په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌داخه‌وه تائێستا ئامارێكی راست و دروست نییه تا بزانین چه‌ند كه‌س كۆچیان كردووه، چونكه به‌ڕێگه‌ی نایاسایی كۆچ ده‌كه‌ن، له‌ئێستاشدا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی نائارامی سیاسیدایه، ئه‌و دۆخه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نی ده‌روونی كه‌سه‌كان و باری داراییان هه‌یه، ئه‌نجامه‌كه‌شی كۆچی هاووڵاتیانی لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه وه‌كو لایه‌نی یه‌كه‌م.
وتیشی: لایه‌نی دووه‌میش بێكاری و قه‌یرانی داراییه له‌هه‌رێمی كوردستانه، ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیا مایه‌پوچ بوون و هه‌زاران كارمه‌ندیان بێكار ماونه‌ته‌وه. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هه‌موو قه‌یرانه‌كان هی ئێستا نین، به‌ڵكو هی چه‌ند ساڵێك پێش ئێستان و درێژه‌یان كێشاوه‌و له‌ئێستادا ده‌ته‌قنه‌وه.
حكومه‌ت توانای ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی نییه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ به‌رپرسه؟ بێستون فایه‌ق وتی: حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی یه‌كه‌مه له‌و دیارده‌یه، چونكه توانای ئیداره‌دانی قه‌یرانه‌كانی نییه، هه‌روه‌ها حكومه‌ت دوو مانگه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه، له‌كاتێكدا ده‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه به‌جددی كاری بكردایه، كاتێكیش پلان نه‌بێت قه‌یرانه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مێننه‌وه، خه‌ڵكیش ئومێدی به‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان نامێنێت و باوه‌ڕی وایه قه‌یرانه‌كان زیاتریش ده‌بن، هه‌ربۆیه بۆیه بیر له‌كۆچكردن ده‌كه‌نه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم رێگربووه له‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه كۆببێته‌وه
له‌باره‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره گۆڕان رایگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌رقاڵی دۆخێكی سیاسی بوو كه دۆخێكی له‌پێشینه‌و گرنگه له‌هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌ویش پرسی سه‌رۆكی هه‌رێمه، هه‌روه‌ها په‌رله‌مان كارده‌كات بۆ ده‌ركردنی یاسا، ناتوانێت بڕیاربدات بۆ رێگریكردن له‌دیارده‌ی كۆچ، به‌ڵام ده‌كرا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرایه بۆ تاووتوێكردنی ئه‌و بارودۆخه‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و دیارده‌یه.
سه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌گرن
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه، هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف په‌رله‌منتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئاشكرایه كاتێك كه‌سانێك كۆچ ده‌كه‌ن له‌ناچاریدا كۆچ ده‌كه‌ن، وه‌كو سه‌ری خۆیان هه‌ڵبگرن وایه، ناچارییه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه گه‌نج له‌م وڵاته‌دا دواڕۆژێكی نییه، خزمه‌تگوزاری و دامه‌زراندن و كار نییه، ئه‌مه جگه‌له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی رووی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه‌و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رئه‌وه هه‌یه كه گه‌نجان وڵات به‌جێبهێڵن.
حكومه‌ت و په‌رله‌مانیش هۆكارن
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كێ به‌رپرسه، هه‌ورامان حه‌مه شه‌ریف وتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری یه‌كه‌مه، به‌وپێیه‌ی نه‌یتوانیوه بارودۆخێكی وا بۆ خه‌ڵك بگونجێنێت كه دڵی به‌نیشتمانه‌كه‌ی خۆی خۆشبێت و نه‌یگۆڕێته‌وه به‌شوێنێكی تر. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانیش به‌رپرسیاره له‌وه‌ی كه تائێستا نه‌یتوانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه سازبكات، هه‌رچه‌نده پێشتر یاداشتێكمان له‌وباره‌یه‌وه داوه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان تا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی سازبكرێت، به‌ڵام تائێستا نه‌كراوه.
چه‌ند چاره‌سه‌رێك هه‌یه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: چاره‌سه‌ره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانه‌كان كه‌مبكرێنه‌وه، هه‌روه‌ها خزمه‌تگوزارییه‌كان زیادبكرێن و دڵی هاووڵاتیان خۆشبكرێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنرێت.
وڵاتانی ئه‌وروپاش هۆكارن
هه‌ر له‌باره‌ی دیارده‌ی كۆچكردنی گه‌نجانه‌وه، فه‌رحان جه‌وهه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه وڵاتانی ئه‌وروپا پێویستیان به په‌نابه‌رو ده‌ستی كار هه‌یه، خۆیان ده‌رگایان كردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرن، ئه‌مه یه‌كه‌مین هۆكاری كۆچكردنه بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی خۆیانه، ئه‌گه‌رنا ساڵی رابردووش هه‌ڕه‌شه‌و كێشه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان بوونی هه‌بوو، به‌ڵام وه‌كو ئێستا په‌نابه‌ریان وه‌رنه‌ده‌گرت، ئه‌مه هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی.
وتیشی: هۆكارێكی تریش ئه‌وه‌یه كه قه‌یرانی ئابوری و سیاسی كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، هه‌موویان هانده‌رن بۆ كۆچكردن.
حكومه‌ت گه‌نجان ساردبكاته‌وه له‌كۆچكردن
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی وتیشی: حكومه‌ت ده‌توانێت تا راده‌یه‌كی زۆر گه‌نجه‌كانمان ساردبكاته‌وه له‌كۆچكردن، ناكرێت رێگایان لێبگیرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆچكردن یه‌كێك له‌مافه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵام ده‌توانێت هانده‌رانی كۆچكردن كه‌مبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵێك چاكسازی جددی له‌كوردستان بكرێت، ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه دروستبوون چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
په‌رله‌مان ته‌نها سه‌رقاڵی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه
له‌باره‌ی په‌رله‌مانیشه‌وه وتی: په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بووایه كاری جددی بكردایه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها باسی له یه‌ك پرس كردووه، ئه‌ویش پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه، كه ئه‌ویش وه‌كو بابه‌تێكی سیاسی و حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی به‌كاریهێناوه، ئه‌وانی تری وه‌كو ده‌ركردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه خزمه‌ت به‌خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات هه‌مووی پشتگوێ خراون.
وتیشی: به‌ڵام دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان به‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاره‌سه‌ر نابێت، هه‌ربۆیه پێویسته گۆڕانكاری له‌و یاسایان بكات كه پێویستن كه خزمه‌تی گه‌نجانی پێبكرێت.
ئه‌وانه‌ی كۆچده‌كه‌ن نائومێدن
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسه، شێركۆ جه‌وده‌ت په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: كه‌س پێی خۆش نییه نیشتمانی خۆی به‌جێبهێڵێت، به‌ڵام هۆكاره‌كانی جێهێشتنی په‌یوه‌ندیان به‌ئومێدو ئازادییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه هه‌یه، ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌ده‌ن كۆچبكه‌ن ئه‌وانه‌ن كه نا‌ئومێد ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به‌شڵه‌ژاوی باری سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه كه نازانن ئاینده‌یان چۆن فه‌راهه‌مده‌كرێت.
وتیشی: بێگومان كه‌ڵه‌كه‌بوونی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان له‌ساڵانی رابردووه‌وه ئه‌مڕۆیان دروستكردووه، هه‌ربۆیه به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وابه‌سته‌بوون به‌كورسی، بێئومێدی گه‌نجانی زیاتر كردووه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كگرتوو وتیشی: باوه‌ڕناكه‌م هیچ هێزێكی سیاسی بیه‌وێت بێئومێدی دروستبكات بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵام به‌كردار ئه‌وه هاتووه‌كایه‌وه كه ده‌مارگیری هه‌ر هێزێكی سیاسی به بیروبۆچوونه‌كانی خۆیه‌وه‌یه‌تی و به‌بێ ره‌چاوكردنی هه‌ستیاری دۆخی هه‌رێمی كوردستان و له‌پێناوی وابه‌سته بوون به كورسی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی، بێگومان ئه‌م بێئومێدییه زیاترده‌كات. له‌به‌رئه‌وه سیستمی سیاسی و خه‌باتی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا به‌شێوازێك نییه كه دڵنیاكه‌ره‌وه بێت بۆ هاووڵاتیان و سه‌قامگیری بپارێزێت، هه‌ربۆیه دڵه‌ڕوكێ و بێئومێدی لای هاووڵاتیان دروست ده‌بێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت راشیگه‌یاند: پێویسته به‌زووترین كات سه‌قامگیری دروستبكرێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌گه‌ر له‌سنووره‌كانیشدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رگری بكه‌ن له‌هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه له‌ناوه‌وه‌ش ده‌بێت سه‌قامگیری دابینبكرێت، سه‌قامگیریش رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌كان و به‌بوێری و به‌یه‌كده‌ستی هه‌موو لایه‌نه‌كان و هاووڵاتیان پێكه‌وه به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتییه‌كان ببینه‌وه، هه‌روه‌ها داهات و سامانی هه‌رێمی كوردستانیش بپارێزین.
جێی باسه، پێشتریش PUKmedia دۆسیه‌یه‌كی تری له‌باره‌ی كۆچی گه‌نجانه‌وه ئاماده‌كردبوو له‌ژێر ناونیشانی "كۆچ.. چاره‌نووسی گه‌نجان به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟!" بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته كلیك لێره بكه.
PUKmedia لانه كاشان و دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19