riklam

PUKmedia بۆ كه‌ركوك تیڤی: به‌رده‌وامبن له‌خزمه‌تكردن به‌ڕاگه‌یاندنی كوردی

ی.ن.ک‌‌ 03:41 PM - 2015-09-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-9-2015 كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك پێینایه‌ پێنجه‌مین ساڵی ته‌مه‌نییه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ناوی سه‌رنووسه‌رو سه‌رجه‌م ستافی ماڵپه‌ری PUKmediaـه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی ئه‌و كه‌ناڵه‌ ده‌كه‌ین و به‌هیواین هه‌روه‌ك رابردوو به‌رده‌وامبن له‌خزمه‌تكردنیان به‌ڕاگه‌یاندنی كوردی و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتریش بڕۆن.

له‌باره‌ی كاروباره‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌یانه‌وه‌، نزار خه‌سره‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌كه‌ناڵه‌كه‌ماندا به‌ چوار زمان بابه‌ته‌كان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌وانیش (كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی و كلدۆ ئاشوری). ئه‌مڕۆ چوار ساڵی ته‌مه‌نی ته‌واوكردو پێینایه‌ پێنجه‌مین ساڵی ته‌مه‌ن وخزمه‌تكردنییه‌وه‌ به‌ڕاگه‌یاندنی كوردی.

له‌باره‌ی كێشه‌و داواكارییه‌كان به‌مه‌به‌ستی زیاتر پێشخستنی كه‌ناڵه‌كه‌، نزار خه‌سره‌و وتی: سه‌روو خۆمان ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی كه‌ رووی تێكردووین كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاروباره‌كانمان هه‌یه‌، داوامان كردووه‌ كه‌ هاوكارمان بن تا ئه‌و ئامانجه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌ كه‌ سه‌رۆك مام جه‌لال مه‌به‌ستی بوو ئه‌م ناوچه‌یه‌ كه‌ناڵێكی ئاسمانی هه‌بێت و خزمه‌ت به‌ پێكه‌وه‌ ژیان و برایه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌كان بكات، به‌رده‌وام بین له‌سه‌ری و بتوانین خزمه‌تی زیاتر بكه‌ین.

راشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك و ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ردانیان كردین و ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م كه‌ناڵه‌ به‌رده‌وام بێت، به‌وپێیه‌ی هه‌م كه‌ركوك و هه‌م ناوچه‌كه‌ش پێویستی پێیه‌تی، هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆشیان بۆمان دووپاتكرده‌وه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket