كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و قه‌یرانه‌كانی كوردستان
بیروڕا 03:16 PM - 2015-09-03عوسمان كانی پانكه‌یی
هه‌ر له‌نزیكبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی كۆتایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه له‌ڕۆژی(19/8/2015) دایه، ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته باس‌و خواستی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی به‌شداربووانی حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان زۆرترین كه‌ناڵه‌كان‌و ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنه‌كانیان پێوه سه‌رقاڵكردووه، هاوكات سه‌رچاوه‌ی قسه‌وباسی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانه، له‌گه‌ڵ چاودێرانی حكومه‌ته‌كانی عیراق‌و ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت حكومه‌تی ئه‌مریكا كه خۆی به‌به‌رپرسیارێتی چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه‌ی كوردستان ئه‌زانێت له‌دوای ئه‌نجامدانی دوو شه‌ڕی گه‌وره‌و خوێناوی.
ئێستا باس له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێ بۆ ئه‌م خوله یان درێژكردنه‌وه‌ی بۆ دوو ساڵی تر، ئه‌وه‌ی مایه‌ی گه‌شبینیه تاڕاده‌یه‌ك راده‌ی دیموكراسی‌و ئازادی ده‌ربڕینی هێمنانه‌ی به‌گشتی پێوه‌دیاره، به‌ڵام دوو ئاراسته هه‌یه، ئه‌و دوو ئاراسته‌یه‌ش به‌مجۆره‌یه:
یه‌كه‌م: (پ.د.ك) ده‌سه‌ڵاتدانه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی كه به‌دیل نییه‌و بێ ده‌ستكاری ده‌ستوورو هه‌موار نه‌كرێته‌وه‌و به‌هیچ جۆرێك نه‌چێته په‌رله‌مان یان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی له‌ناو جه‌ماوه‌ر.
دووه‌م:لایه‌نی چوار حزبی ناو حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانه كه ئه‌وانیش بریتیه له‌یه‌كێتی، گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتووی ئیسلامی. ئه‌مانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستاندا بێت. له‌م كۆبوونه‌وانه‌ی دواییدا گه‌شتونه‌ته په‌سه‌ندكردنی چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
سه‌یر له‌وه‌دایه هیچ كه‌س و لایه‌نێك باسی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه كاره‌ساتبارانه ناكه‌ن كه سه‌رجه‌م گه‌لی كوردی تووشی نه‌هامه‌تی ژیان و هه‌ڕه‌شه بوون، قه‌یرانه‌كانیش به ئاشكرا و له‌سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستان به‌دیكراوه كه ئه‌توانرێت به‌م چه‌ند خاڵه بنووسرێته‌وه هه‌رچه‌ند بۆته وێردی وتنه‌وه‌ی رۆژانه‌ی گه‌نج‌و رۆشنبیران و مافخوازان‌و بوێر‌و دڵسۆزه‌كانی كوردستان:
1. قه‌یرانی نه‌ته‌وه‌یی. تائێستا نه‌توانراوه یه‌كگرتنی هێزو لایه‌نه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستاندا، له‌كاتێكدا له‌سێ به‌شی كوردستاندا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌دیده‌كرێت و وڵاتانی له‌پێشكه‌وتنه‌كان سه‌رسام كردووه به‌تایبه‌ت له‌به‌چۆك داهێنانی شاڵاوی دڕندانه‌ی تیرۆرستانی داعش و سه‌ركه‌وتنی كوردستانی باكوور له‌هه‌ڵبژاردنی به‌رچاوداو ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه له‌ئاسایشێكی نه‌ته‌وه‌ییدا نه‌نرخێندراوه.
2. قه‌یرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
ڕ. كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی ناوه‌ندی بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی مادده‌ی (140)و پێشمه‌رگه‌و سوته‌مه‌نی‌و كه بژێوی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستانی پێوه‌یه له‌بودجه‌و مووچه هه‌رێم به‌ره‌و هه‌ژاری بردووه گه‌نجه‌كان وڵات جێده‌هێڵن‌و چه‌ندهایان له‌ئاودا خنكان.
ب. كێشه‌ی نه‌بردنه پێشه‌وه‌ی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه تائێستا چاره‌نووسی له‌سه‌ربه‌خۆیدا نادیاره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو قوربانیانه‌دا ته‌نیا باسه‌كه‌مان بۆته یه‌ك پارچه‌یی گه‌ل‌و نیشتمانی عیراق.
3. قه‌یرانی په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ‌و فرۆشتنی نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی دراوسێی دوژمن به‌كورد به‌جۆرێكی ته‌مومژاوی تاكلایه‌نه.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌یه كه له‌نێوان هیچ دوو ده‌وڵه‌تیه‌كدا به‌درێژایی مێژوو نه‌كراوه، ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌و لایه‌نه دوژمنكارانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌گه‌لی كورد بوو هاته مه‌یدان‌و لایه‌نگری‌و هاوكاری داعشی تیرۆرست بۆ سه‌ر هه‌ردوو پارچه‌ی كوردستان له‌باشوورو ڕۆژئاوا.
4. قه‌یرانی ناهه‌مواری پێویستیه‌كانی ژیان هه‌ر له‌نه‌بوونی كاره‌با به‌ڕۆژگاره گه‌رمه‌كانی ئه‌مساڵ‌و نه‌بوونی به‌نزین‌و مووچه‌و ئاو، كه ئه‌بوایه زۆربه‌ی به‌رپرسه باڵاكان به‌داوای لێبوردنه‌وه وازیان له‌پۆسته‌كانیان بهێنایه.
5. قه‌یرانی دوو ئیداره‌یی له‌هه‌رێمی كوردستان و نه‌خوێندنه‌وه بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه خۆجێیه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان زۆر بێ‌باكانه‌و دوور له‌نرخی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر.
6. قه‌یرانی عه‌داله‌ت‌و نه‌بوونی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌تایبه‌ت قوربانی‌و خۆڕاگریه‌كانی هێزی (پ.م)ی كوردستان له‌هه‌ندێ سنوور‌و له‌به‌ره‌یه‌كی تریشدا شكست‌و هه‌ڵهاتن نموونه له‌شه‌نگال گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆی لێكه‌وتۆته‌وه هه‌روه‌ها له‌مه‌خمووره‌وه دوای گرتنه‌وه‌ی هێزێكی تر، له‌نێوان ئه‌م دوو دیارده‌یه‌دا سه‌ركه‌وتن‌و شكست نه‌پاداشت‌و سوپاس‌و رێز‌و نه‌لێپرسینه‌وه له‌كاره‌ساته‌كه هه‌مووی به‌رپرسه‌كه ئه‌وه له‌بواری سه‌ربازیدا یاسای دیاری خۆی هه‌یه ئێستاش پشتگوێ بخرێت له‌و بێده‌نگیانه‌دا به‌ڵام مێژوو له‌لێپرسراویه‌تی له‌بێده‌نگی سه‌سه‌ڵات به‌هێزتره.
جگه له‌و قه‌یرانه به‌رچاوانه چه‌نده‌ها قه‌یرانی قۆرغكردنی ده‌سه‌ڵات سه‌رجه‌م حزبه‌كانی گرتۆته‌وه، هه‌ر له‌و حزبانه‌ی كه خۆیان به‌دیموكراسی‌و مۆدێرن ئه‌زانن هه‌تا ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێك واز له‌كورسی ده‌سه‌ڵات ناهێنن‌و له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدان‌و خۆراگری پێشمه‌رگه‌و كادره تێكۆشه‌ره‌كانیان مامه‌ڵه بۆ ئیمتیازه‌كانیان ئه‌كه‌ن، له‌سامان‌و خۆشیه‌كانی ژیانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و له‌ناوخۆدا‌و كار به‌خۆیانه‌وه نه‌وه‌ستاوه مناڵه‌كانیشیان بردۆته‌وه پێشه‌وه موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پێئه‌كه‌ن، بێگوێدانه هیچ ره‌وشت‌و به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وێكی حزبی، ئینجا حزبه‌كانیان به‌ره‌و بنه‌ماڵه‌یی ئه‌به‌ن‌و بۆ خۆیان و بنده‌سته بێچاره‌نوسه‌كانیان و ره‌خنه له‌به‌رامبه‌ره‌كانیشیان ئه‌گرن.
ئێستا خواسته گه‌وره‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد‌و به‌رژه‌وه‌نده گشتیه‌كانیه‌تی كه به‌بڕیارێكی لێبڕاوانه‌ی ویژدان‌و بوێرانه‌وه بدرێت، ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه ئاوڕنه‌دانه‌وه له‌یاسا له‌م هه‌رێمه‌دا كاره‌ساتی مرۆیی گه‌وره‌ی لێ چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت.
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ زیندانیان و نه‌خۆشان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24