riklam

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: نێچیرڤان بارزانی له‌حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ چاكسازی بكات

کوردستان 02:21 PM - 2015-09-03
ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی پارتی ناگرێته‌وه‌

ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی پارتی ناگرێته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركرد به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی 4000 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ یه‌كێتی و گۆڕانن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌دا عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی ده‌ڵێت " پێویسته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ چاكسازی ده‌كات له‌حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، چونكه‌ هه‌زاره‌ها كادری پارتی به‌ناهه‌ق مووچه‌ وه‌رده‌گرن و هه‌ندێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كوڕ یان كچه‌كانیان له‌شوێنیان داناوه‌ته‌وه‌".

عیزه‌ت سابیر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رۆژی 2-9-2015 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌ركردووه‌ به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنی 4000 فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت كه‌ زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ سه‌ر به‌ڕێكخراوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی بوون و سه‌ر به‌حزبی یه‌كێتی و گۆڕانن، كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ بڕیارێكی نادروسته‌و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكاته‌وه‌.

وتیشی: ئێمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی چاكسازیداین له‌ زاخۆوه‌ تا خانه‌قین، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه‌ چاكسازی ده‌كات له‌حزبه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌ستپێبكات، چونكه‌ 8000 كادری پارتی له‌ساڵی 1996ـه‌وه‌ تائێستا له‌خه‌زێنه‌كانی 1ی سلێمانی كه‌ له‌هه‌ولێر بووه‌و خه‌زێنه‌كانی 2ی گه‌رمیان و كه‌ركوك كه‌ له‌هه‌ولێر بووه‌ مووچه‌ی خۆڕایی وه‌رده‌گرن، كه‌ ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مووچه‌ی هه‌موویانی خستووه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر راسته‌و پێداچوونه‌وه‌ به‌دامه‌زراندندا ده‌كات، ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بیكات و له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو حزبه‌كان بێت.

عیزه‌ت سابیر راشیگه‌یاند: 26 هه‌زار خانه‌نشینی شۆڕشی ئه‌یلول كه‌ سه‌ر به‌حزبی پارتین له‌ساڵی 1992ـه‌وه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ هه‌ندێكیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و كوڕ یان كچه‌كانیان له‌شوێنیان داناوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 250 هه‌زاری تریش له‌و حزبه‌ به‌ناهه‌ق مووچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ ده‌بێت ئه‌وانه‌ش هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ی پارتی ناگرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: به‌بۆچوونی من، ئه‌مه‌ ده‌رهاویشته‌ی كێشه‌ی سیاسی و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه‌، كه‌ هیوادارین پێداچوونه‌وه‌ به‌بڕیاره‌كه‌یدا بكاته‌وه‌.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket