riklam

كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی په‌نابه‌ران ژێر ئاو ده‌كه‌وێت

جیهان 12:49 PM - 2015-09-03
ته‌رمی 20 سه‌رنشینیش دۆزراوه‌ته‌وه‌

ته‌رمی 20 سه‌رنشینیش دۆزراوه‌ته‌وه‌

كه‌شتییه‌كی ئه‌ندۆنیسیا كه‌په‌نابه‌رانی تێدابوو، له‌ گه‌رووی مالاكا له‌ سنووره‌ ئاوییه‌كانی وڵاتی مالیزیا ژێر ئاو كه‌وت .

ئه‌مڕۆ 3-9-2015 كه‌شتییه‌كی ئه‌ندۆنیسیا به‌ 70 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێر ئاو كه‌وت و تا ئێستا ته‌نها 10 سه‌رنشینیان رزگاركراون، هه‌روه‌ها
تائێستا ته‌رمی 20 سه‌رنشینیش دۆزراوه‌ته‌وه‌ و چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه‌ش نادیاره‌.
 

شایه‌تحاڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ماسی گره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ توانیویانه‌ 10 سه‌رنشینی كه‌شتییه‌ له‌ مردن رزگار بكه‌ن.

جێی باسه‌، كه‌شتییه‌كه‌ هه‌ڵگری كۆچبه‌رانی نایاسایی بووه‌و به‌هۆی شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریاوه‌ تێكشاوه‌.


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا


PUKmedia  وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket