سه‌رۆكی وڵاتێكی زلهێز له‌سه‌ر منداڵه‌كه كورده‌كه هاته ده‌نگ
جیهان 12:47 PM - 2015-09-03هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچبه‌ران بدرێت
دوای خنكانی دوو منداڵێكی كورد به‌ناوی ئایلان له‌گه‌ڵ براكه‌ی له ئاوه‌كانی ناوچه‌ی دوورمی توركیا ، بڵاوبوونه‌وه‌ی و جیهانی هه‌ژاند و ده‌یڤید كامیرۆن سه‌رۆكی به‌ریتانیا وه‌ك یه‌كه‌م كه‌سایه‌تی هاته ده‌نگ و بڕیاریدا كه هه‌وڵبدرێت به‌زووترین كات كار بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كۆچبه‌ر وپه‌نابه‌رانی وڵاتی سوریا و وڵاتانی تر بكرێت .
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌به‌ریتانیا بڵاویانكردوه‌ته‌وه: ده‌یڤید كامیران بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كردوه، كه‌تیایدا كۆتایهێنانی قه‌یرانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی وڵاتی سوریا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكرێن و ژیانی خه‌ڵكی باشتربكرێت .
ئه‌وه‌ش باسكراوه: كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی منداڵه‌كه كاریگه‌ری زۆر خه‌مناكی له‌سه‌ر ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆكی به‌ریتانیا هه‌بووه‌و هه‌رئه‌وه‌ش وایكردوه خۆی به‌راسته‌وخۆی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان به‌تایبه‌ت یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات تاكو ئه‌و كێشانه كۆتاییان پێبێت و هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ بده‌ن .
به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا وێنه‌ی منداڵه كورده خنكاوه‌كه‌ی ناوچه‌ی دوورمی توركیایان له‌به‌رگی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانیاندا بڵاوكردوه‌ته‌وه.
چه‌ند چالاكوانێكی به‌ناوبانگی به‌ریتانیا كه سه‌ردانی ناوچه‌كانی سوریا و عیراقیكردبوو ، له‌كه‌ناڵ 9ی ئه‌و وڵاته ، باسیان له‌كاره‌ساتی گه‌وره‌تركردوه‌و پێیانوایه به سه‌دان ژن و منداڵ له رێگه‌ی گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌و ئه‌وه یه‌كه‌م دیارده‌ی له‌و شێوه‌یه نیه كه منداڵان گیان له‌ده‌ستبده‌ن .
ئه‌وه‌ش باسكراوه: بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بكرێته سیمبوڵێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی وڵاتانی جیهان به‌هانای كۆچبه‌رانه‌وه بچن و له‌م دۆخه‌دا هاوكاریان بكه‌ن.
ئه‌و چالاكوانانه هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌یان بۆ شه‌ڕی داعش و خراپ مامه‌ڵه‌كردنی ئیداری و مرۆیی ئه‌و وڵاتانه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه زۆرترین ژماره‌ی هاووڵاتی به‌جێهێشتوون .
PUKmedia و ، سامان
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22