riklam

سه‌رۆكی گواتمالا ده‌ستگیرده‌كرێت

جیهان 12:37 PM - 2015-09-03
په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان له‌سه‌رۆك كۆماری گواتمالا سه‌نده‌وه‌

په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان له‌سه‌رۆك كۆماری گواتمالا سه‌نده‌وه‌

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ په‌رله‌مان به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ متمانه‌یان له‌سه‌رۆك كۆماری گواتمالا سه‌نده‌وه‌، دادگا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرد.

ئۆتۆ پێرز مولینا سه‌رۆك كۆماری گواتمالا به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌ی لێسه‌ندرایه‌وه‌ و دادگای وڵاته‌كه‌شی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد، هه‌ڵبه‌ت پێشتر دادگا بڕیاری دابوو كه‌ سه‌رۆك كۆماری گواتمالا مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكات.

جێی باسه‌، كۆماری گواتمالا له‌ كێشوه‌ری ئه‌مریكا هه‌ڵكه‌وتووه‌ و پایته‌خته‌كه‌ی گواتمالاستییه‌، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 13 ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌سه‌ و زمانی ره‌سمی ئه‌و وڵاته‌ ئیسپانییه‌ و له‌ باكووره‌و رۆژئاواوه‌ له‌گه‌ڵ مه‌كسیك و له‌ باشوورییشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌لسالڤادۆر و هیندوراس درواسێیه‌.


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی بی بی سی


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket