riklam

به‌وێنه‌.. ژیانی په‌نابه‌ران له‌ ئه‌ڵمانیا

جیهان 11:38 AM - 2015-09-03
كه‌مپی ئونا ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری دۆرتمۆندی وڵاتی ئه‌ڵمانیا

كه‌مپی ئونا ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری دۆرتمۆندی وڵاتی ئه‌ڵمانیا

كه‌مپی ئونا ده‌كه‌وێته‌ نزیك شاری دۆرتمۆندی وڵاتی ئه‌ڵمانیاو بۆ پێشوازیكردن له‌ په‌نابه‌ران ئاماده‌كراوه‌.

ئه‌و كه‌مپه‌ ده‌توانێت ته‌نها هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ خۆبگرێت، به‌ڵام له‌به‌ر زۆری رێژه‌ی په‌نابه‌ران ته‌نها نزیكه‌ی هه‌زارو 200 په‌نابه‌ری ئه‌و كه‌مپه‌ له‌ سه‌رزه‌وی ده‌خۆن و ده‌خه‌ون.

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌ كه‌مپی ئونا به‌ وێنه‌گرتن و چاودێریكردنی په‌نابه‌ره‌كان رێكاره‌ یاسایی و ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێده‌كات و ئه‌و خێزانانه‌ش كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌یه‌ك دابڕاون.

ئه‌ڵمانیا زۆرترین په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه‌و ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌وڵی رازیكردنی وڵاتانی تری ئه‌وروپایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌رگا بۆ په‌نابه‌ران ئاوه‌ڵابكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایده‌كه‌ن كه‌ پێده‌چێت ژماره‌ی په‌نابه‌رانی وڵاتان له‌و وڵاته‌ بگاته‌ سه‌رو یه‌ك ملیۆن.

PUKmedia حه‌مه‌ عه‌لی غه‌ریب- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket