riklam

فیلمه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر هه‌را ده‌نێته‌وه‌

جیهان 11:07 AM - 2015-09-03
له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنراوه‌

له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنراوه‌

گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی ئایینی له‌ سعودیه‌ فیلمی (محمد رسول الله‌) كه‌ ئێران به‌رهه‌می هێناوه‌ به‌ نائیسلامی وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و فیلمه‌ سووكایه‌تیكردنه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام(د.خ).


عه‌بدولعه‌زیز شێخ، موفتی ئه‌عه‌زم و گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی ئایینی له‌ سعودیه‌ له‌باره‌ی فیلمه‌ نوێیه‌كه‌ی ئێران كه‌ تایبه‌ت به‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و فیلمه‌ سووكایه‌تی و بێحورمه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كردووه‌و ده‌بێت رێگری له‌ په‌خشی بكرێت.

ئه‌و موفتییه‌ راشیگه‌یاندووه‌ پیشاندانی ژیانی منداڵی پێغه‌مبه‌ر به‌ شێوه‌ی فیلم هه‌نگاوێكی دوژمنكارانه‌و نا ئیسلامییه‌و پێگه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی دابه‌زاندووه‌و  ده‌بێت هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ئه‌و فیلمه‌ بایكۆت بكه‌ن و سه‌یری نه‌كه‌ن.

فیلمی محمد رسول الله‌ له‌ ده‌رهێنانی مه‌جید مه‌جیدی ده‌رهێنه‌ری ئێرانییه‌ كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی سینه‌مایی له‌ 55 كیلۆمه‌تری پارێزگای قوم له‌ ئێران به‌رهه‌مهێنراوه‌و له‌ زۆربه‌ی سینه‌ماكانی ئێران په‌خشكراوه‌.

PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

سه‌رچاوه‌/ ir.voanews.com

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket