riklam

بۆری غاز له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ توركیا راده‌كێشرێت

ئابوری 10:46 AM - 2015-09-03
رێكاره‌ پێویسته‌كانی راسپاردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری جێ به‌جێكرا

رێكاره‌ پێویسته‌كانی راسپاردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری جێ به‌جێكرا

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری ژماره‌ (533) له‌ 31/5/2015 ده‌ركرد كه‌ پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم راسته‌وخۆ بێته‌وه‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، بۆ  ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ ئیمزای سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، نوسراوی راسپاردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری  بۆ جووڵه‌ پێكردنی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو له‌ رێگه‌ی بۆریه‌وه‌ دوێنێ 2/9/2015 له‌لایه‌ن  وه‌زیری دارایی و ئابووری گه‌یاندرایه‌ حكومه‌تی توركیا و هاڵك بانك.


له‌سه‌ره‌تای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ"فه‌ره‌یدون سنیرلی ئۆغلۆ" وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی توركیا كۆبوه‌وه‌ و پیرۆزبایی حكومه‌تی هه‌رێمی ئاراسته‌كرد، كه‌ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی توركیا ده‌ستبه‌كاربووه‌، دواتر پرۆسه‌ی فرۆشتن و هێنانه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه‌ قسه‌و باسی له‌باره‌وه‌ كرا، له‌گه‌ڵ باسكردن له‌ ده‌روازه‌ی  نێوده‌وڵه‌تی  ئیبراهیم خه‌لیل كه‌ به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ سلۆپی گرفت بۆ بازرگان و گه‌شتیاران دروست ده‌بێت،  بۆیه‌ كار ئاسانی  هه‌ردولا بۆ هاووڵاتیان له‌سه‌ر سنوور به‌ پێویست زانرا، هه‌روه‌ها قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا و ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی ئاواره‌كان كه‌له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق و وڵاتی سوریا هاتونه‌ته‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی و ئابووری به‌رچاو روونی دایه‌ وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی توركیا.


دواتر وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و گازی هه‌رێم له‌گه‌ڵ "مه‌تین كیلجی" راوێژكاری یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا كۆبوه‌وه‌، له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت و راكێشانی بۆڕی  بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی غازی هه‌رێم قسه‌و باسی له‌باره‌وه‌ كرا، له‌گه‌ڵ كڕینی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ.


هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆ وڵاتی توركیا له‌گه‌ڵ "عه‌لی فوئاد" به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاڵك بانك و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی هاڵك بانك كۆبوه‌وه‌،  رێكاره‌ پێویسته‌كانی راسپاردنی وه‌زیری دارایی و ئابووری جێ به‌جێكرا، كه‌ به‌ته‌نها ده‌ستنیشانكراوه‌ بۆ هێنانه‌وه‌ی پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی بۆڕی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه‌، له‌ مووچه‌ی مانگی حه‌وته‌وه‌ به‌و رێگایه‌ له‌ هاڵك بانكه‌وه‌ پاره‌كه‌ دێته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.


هه‌روه‌ها دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابووری سه‌ركه‌وتووبون، و هه‌ردوولا به‌ڵێنی به‌هێزكردنی پرۆسه‌كه‌یاندا له‌پێناو باشتر كردنی باری دارایی هه‌رێمی كوردستان، و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌ ئابووری و داراییه‌كانی نێوانیان.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی دارایی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket