riklam

یه‌كێتی و گۆڕان به‌یه‌ك وه‌فد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:24 AM - 2015-09-03
بڕیاربوو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات

بڕیاربوو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ یه‌كێتی و گۆڕان به‌یه‌ك وه‌فد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كۆبوونه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا یه‌كێتی و گۆڕان به‌ یه‌ك وه‌فد له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كۆبوونه‌وه‌.

په‌یامنێرمان وتیشی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه‌و وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان بریتین له‌ جه‌میل هه‌ورامی و نزار مه‌حمود و چه‌ند كادر و هه‌ڵسوڕاوێكی دیكه‌ی هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها وه‌فدی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش پێكهاتووه‌ له‌ سدیق ئه‌حمه‌د به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و چه‌ند كادرێكی دیكه‌ی ئه‌ حزبه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌، بڕیاربوو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ بكات، به‌ڵام به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه‌یان نه‌یانتوانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكه‌ن.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌ خان/ هه‌ڵه‌بجه‌


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket