riklam

ده‌میرتاش: ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ پاكی به‌ڕێوه‌بچێت

کوردستان 10:00 AM - 2015-09-03
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)

ده‌میرتاش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌سته‌مه‌  له‌م بارودۆخه‌ی توركیادا هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌ی پاك و ته‌ندروست به‌ڕێوه‌بچێت.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و سوپا له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، ئه‌سته‌مه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌پاكی به‌ڕێوه‌بچێت.

وتیشی: له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ ئاڵۆزه‌ به‌رده‌وامبێت ناتوانرێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت.

ده‌میرتاش ئاشكراشیكرد: به‌گوێره‌ی ئه‌و  هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیاوه‌و له‌ڕێگه‌ی نێردراوه‌كانمانه‌وه‌ پێمان ده‌گات بارودۆخی ناوچه‌كه‌  جێی نیگه‌رانیه‌.

پارتی دیموركراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) به‌به‌ده‌ستهێنانی  رێژه‌ی له‌ %13 ده‌نگه‌كان توانی به‌ربه‌ستی له‌%10ی په‌رله‌مانی توركیا تێكبشكێنێت و له‌ كۆی 550 كورسی 80 به‌ده‌ستبهێت ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی توركیادا.

رۆژی 7ی حوزه‌یرانی 2015 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكه‌وه‌و رێككنه‌كه‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ نه‌وتوانرا حكومه‌تی زۆرینه‌ دابمه‌زرێندرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵپژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ رۆژی 1-11ی ئه‌مساڵ له‌و وڵاته‌ درا.


PUKmedia سكای نیوز
و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket