riklam

یونیسێف: 41%ی منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ خوێندن بێبه‌شن

جیهان 09:24 AM - 2015-09-03
به‌هۆی بوونی جه‌نگ له‌ وڵاته‌كانیاندا له‌ خوێندن بێبه‌شن

به‌هۆی بوونی جه‌نگ له‌ وڵاته‌كانیاندا له‌ خوێندن بێبه‌شن

رێكخراوی یونیسێف-ی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایده‌كات كه‌ نزیكه‌ی 4.13 ملیۆن منداڵ له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ ده‌كاته‌ له‌ %41 منداڵانی ناوچه‌كه‌ به‌هۆی بوونی جه‌نگ له‌ وڵاته‌كانیاندا له‌ خوێندن بێبه‌شن.

له‌ڕاپۆرتێكدا رێكخراوی یونیسێف رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ 2.4 ملیۆن منداڵ له‌ سوریاو 3 ملیۆن منداڵ له‌ عیراق و ملیۆنێك منداڵ له‌ لیبیاو  3.1 منداڵ له‌ سودان و 2.9 منداڵ له‌ وڵاتی یه‌مه‌ن گرنگی به‌ خوێندن ناده‌ن.

ئاماژه‌ بۆئه‌وه‌شده‌كات: نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زارو 850 خوێندنگه‌ له‌ عیراق و سوریاو یه‌مه‌ن و لیبیا وێران بوون و روخاون و له‌ خزمه‌تگوزاری بێبه‌شن، به‌هۆی داگیركاریشه‌وه‌ زۆربه‌ی خێزانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ ئاواره‌ ده‌بن.

له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی یونیسێف-دا هاتووه‌كه‌ 700  هه‌زار منداڵی ئاواره‌ی سوری به‌هۆی نه‌بوونی توانای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ تێیدا نیشته‌جێبوون له‌ خوێندن بێبه‌شن.

راشیگه‌یاندوه‌ ساڵی 2014 بۆ منداڵانی عیراق ساڵی خوێناوی بووه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا 700 منداڵ كوژراون و 500 منداڵی تریش برینداربوون.

یونسێف رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: ئاواره‌بوونی سێ ملیۆن هاووڵاتی و بوونی 950 هه‌زار خوێندكار له‌و نێوه‌نده‌دا كاریگه‌رییه‌كی قورسی له‌سه‌ر پڕۆشه‌ی خوێندن له‌ ناوچه‌كه‌ دروستكردوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
و/ هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket