riklam

ڤیدیۆ.. تۆیۆتا ئیهانه‌ی لامبۆرگینی ده‌كات له‌پێشبركێی (له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا)

تەکنەلۆجیا 07:14 PM - 2015-09-02
.

.

كاتێك كه‌ باسی پێشبڕكێی ماوه‌ نیو میلی ده‌كرێت، ته‌نها ناوی لامبۆرگینی و نیسان-جی تی له‌ ئارادایه‌، به‌ڵام تۆیۆتا سۆپرا ئه‌و رایه‌ی گۆڕی و له‌یه‌كێك له‌ پێشبڕكێكاندا ئه‌نجامێكی سه‌رنجراكێشی هه‌بوو.

ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا سۆپرا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی لامبۆرگینی له‌یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی ناو شاردا ده‌كه‌ونه‌ پێشبڕكێوه‌، له‌سه‌ره‌تایی پێشبڕكێكه‌دا ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسان بوو، دواتر ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینیه‌كه‌ كه‌ هێزی 1700 ئه‌سپی هه‌یه‌ پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌ ئۆتۆمۆبێلی تۆیۆتا سۆپراكه‌ كه‌ هێزی 1500 ئه‌سپی هه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجراكێش و زۆرخێرا پێشده‌كه‌وێت.

له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ هێزو توانای ئۆتۆمبێله‌كان به‌ته‌نیا به‌س نیه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌و جۆره‌ پێشبڕكێیه‌دا، ئه‌نجامه‌كه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ وه‌كو له‌ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، تۆیۆتا به‌هه‌موو جۆرێك كۆنتڕۆڵی پێشبڕكێكه‌ ده‌كات هیچ ماوه‌یه‌ك بۆ به‌رامبه‌ری ناهێڵێته‌وه‌ بۆ ململانێی كردن، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ لامبۆرگینیه‌كه‌ له‌دواوه‌ ته‌ماشای بكات.

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
سه‌رچاوه‌- روسیا تووده‌ی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket