riklam

مه‌عن: هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاركردنی كرێكاره‌ توركه‌كانی به‌غدا ده‌ستیپێكرد

عیراق 05:55 PM - 2015-09-02
سه‌عد معن

سه‌عد معن

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رفاندنی كرێكاره‌ توركه‌كانی شاری به‌غداپێكده‌هێنرێت.

عه‌مید سه‌عد مه‌عن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌مڕۆ 2-9-2015، رایگه‌یاندوه‌، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڕیاریداوه‌ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ به‌دواداچوون و رزگاركردنی ئه‌و 18 كرێكاره‌ توركه‌ پێكبهێنێت كه‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری به‌غدا له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ رفێنران.

 مه‌عن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌، ئه‌و كرێكارانه‌ له‌ كۆمپانیایه‌كی توركی بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی كاریان كردوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی دروستكردنی یاریگای حه‌بیبه‌یه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدای پایته‌خت.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket