riklam

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ رومادی كوشتنی 70 داعشیان راگه‌یاند

عیراق 05:23 PM - 2015-09-02
زیانی گه‌وره‌ به‌داعش گه‌یه‌نراوه‌

زیانی گه‌وره‌ به‌داعش گه‌یه‌نراوه‌

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌ پاڵپشتی هێزی ئاسمانی له‌ ناحیه‌ی بروانه‌ی قه‌زای حه‌دیسه‌ی رۆژئاوای رومادی كوشتنی 70 تیرۆرستی داعشیان راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقدا ئه‌مڕۆ 2-9-2015، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌، تێدا هاتووه‌، فه‌رمانده‌یی چالاكییه‌كانی جزیره‌ به‌ هاوكاری هێزی ئاسمانی عیراق و چه‌كداره‌ عه‌شائیره‌كان له‌ناحیه‌ی بروانه‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای حه‌دیسه‌ی رۆژئاوای شاری رومادی، چه‌ندین هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر تیرۆرستانی داعش و له‌و هێرشانه‌شدا 70 تیرۆرستی داعش كوژراون و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ئه‌و تیرۆرستانه‌یان تێك شكاندوه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket