riklam

هاوپه‌یمانان له‌موسڵ موشه‌ك بارانی داعش ده‌كه‌ن

عیراق 05:05 PM - 2015-09-02
.

.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاری موسڵ رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ 2/9/2015 چه‌ندین بنكه‌و باره‌گای سه‌ره‌كی داعش كرانه‌ ئامانجی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ تیرۆرستان زه‌ره‌رو زیانێكی زۆری ماددی و گیانیان پێگه‌یشت.

غه‌یاس سورچی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان چه‌ندین موشه‌ك بارانی بنكه‌و باره‌گا ئه‌منییه‌كانی داعشیان له‌گوندی شریوخان، له‌به‌شی چه‌پی شاری موسڵ كرد، بۆردومانه‌كانیش بوونه‌ هۆی تێكدانی بنكه‌و باره‌گاكان به‌ته‌واوی و سوتانی ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كان و كوشتنی ده‌یان چه‌كداری داعش.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا چه‌ندین هێرشی ئاسمانیان جێبه‌جێكرد دژی تیرۆرستان له‌گوندی قه‌سرێ سه‌ر به‌ قه‌زای حه‌مدانییه‌. به‌هه‌مان شێوه‌ له‌م هێرشه‌ ئاسمانیه‌شدا زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ چه‌كداران گه‌یشتووه‌ له‌رووی گیانی و مادیه‌وه‌

PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
حه‌لیمه‌ عه‌بدول وه‌هاب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket