سه‌نته‌رێكی خێرخوازی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كرێته‌وه
جینۆساید 02:16 PM - 2015-09-02.
له‌مه‌راسیمێكدا كه به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قائیمقامی دهۆك و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌مڕۆ 2/9/2015 له‌شاری دهۆك سه‌نته‌ری رۆژی خێرخوازی كرایه‌وه.
دوای كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه‌و له‌وتارێكدا، مه‌حمودی حاجی ساڵح ستایشی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه خزمه‌ت به‌پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ن، وتیشی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش كه به‌شێوه‌ی خێرخوازی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش به‌پله یه‌كی شه‌هیدانی به‌رگری ده‌كات، ئاستی هه‌ستی لێپرسراوێتی كه‌رتی تایبه‌ته به‌رامبه‌ر به برایانی پیشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان.
له‌ته‌وه‌رێكی تری قسه‌كانیدا وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سازدانی ئه‌م پرۆژه‌یه، هیوای خواست سه‌رمایه‌داران و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌ركی نیشتمانپه‌روه‌ری خۆیان به‌رامبه‌ر به‌خانه‌واده‌ی شه‌هیدان جێبه‌جێبكه‌ن و ئه‌وانیش هاوشانی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕێگای وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پێشكه‌شیده‌كات هاوكاریان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داواشی له‌كه‌سانی سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن پرۆژه‌كه كرد چاو له‌و دوو وه‌به‌رهێنه بكه‌ن و پرۆژه‌ی هاوشێوه پێشكه‌ش به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له‌و بارودۆخه‌ی كه ئێستا كوردستان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، وتیشی: هیوادارین بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دهۆك بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری شه‌هیدانمان بكه‌ن.
قائیمقامی دهۆكیش له‌وته‌یه‌كیدا گرنگی پرۆژه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند: ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مجۆره پرۆژانه بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرۆژه‌یه‌كی له‌مجۆره پشتیوانییه‌كی باش ده‌بێت بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی له‌م باردودۆخه‌دا.
لای خۆشیه‌وه زیا مسته‌فا مزوری یه‌كێك له‌خاوه‌ن پرۆژه‌كه، دوای ئه‌وه‌ی كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه باسكرد، رایگه‌یاند كه ئه‌وان به‌هه‌ستكردن به‌و ئه‌ركی ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان و كه‌رتی تایبه‌ت بڕیانداوه خزمه‌تگوزاری پزیشكی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌ش به‌پله یه‌كی شه‌هیدانی ده‌ستی داعش بكه‌ن و ده‌رگای سه‌نته‌ره‌كه‌یان به‌هه‌موو پێداویسته‌كان له‌خزمه‌ت خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌بێت.
دواتر ئاماده‌بووان سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی سه‌نته‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و هیوایان خواست نموونه‌ی خاوه‌نی پرۆژه‌ی سه‌نته‌ری رۆژ زیادبێت و كه‌رتی تایبه‌تیش شانبه‌شانی حكومه‌ت خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان بكات.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28