راپرسییه‌كان سه‌نگی راسته‌قینه‌ی یه‌كێتی-یان ده‌رخست
ی.ن.ک 12:53 PM - 2015-09-02رۆڵی سه‌ربازی یه‌كێتی رۆڵێكی مه‌زن و سه‌ركه‌وتوو بووه
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان تووشی چه‌ندین قه‌یران بوه‌ته‌وه و هێشتا له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتن له نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌هاتوه‌ته ئاراوه و هاووڵاتیانیش له‌سه‌ر دواكه‌وتنی مووچه هاواریان لێبه‌رزبوه‌ته‌وه و قه‌یرانی كه‌می به‌نزین و ئاو و كاره‌با باڵی به‌سه‌ر هه‌رێمدا كێشاوه، تۆڕی میدیایی رووداو و ماڵپه‌ڕی ئێن ئارتی، له دوو راپرسی جیاجیادا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه چ لایه‌نێكی سیاسی له ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی دا بووه، له‌هه‌ردوو راپرسییه‌كه‌دا یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌می راپرسییه‌كان بووه و ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌ركی یه‌كێتی له ئێستا و داهاتوودا قورس‌تر بێت.
هه‌ندێك پێیان وایه سیاسه‌تی دروست یه‌كێكی له‌به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به تایبه‌تی رۆژئاوا و باكوور و پشتگیری كردن له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه. پته‌وتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزبه و لایه‌نه‌كانی دیكه به تایبه‌تی پارتی كرێكارانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هۆكارێكی دیكه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتی.
هه‌ندێكیش پێیانوایه رۆڵی یه‌كێتی له ناو گۆڕه‌پانی سیاسی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له شه‌ڕی دژی داعش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه كه پێگه‌ی یه‌كێتی به پێی ئه‌و كورسیانه نییه كه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه‌تی، یه‌كێتی له شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش به‌سه‌دان شه‌هیدی به‌خشیوه و ئه‌مه‌ش وایكردووه كه متمانه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ یه‌كێتی له ئاستێكی به‌رزدا بێت.
یه‌كێتی، بانگه‌شه‌ی واقیعی و به‌رنامه‌ی واقیعی
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی پێی وایه، یه‌كێتی دروشمی قه‌به و په‌یمانی خه‌ونی ره‌نگاوره‌نگی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نه‌داوه. ئازاد تۆفیق ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت: یه‌كێتی دروشمێكی وای به خه‌ڵك نه‌داوه كه دواتر نه‌توانێت بیهێنێته‌دی وه‌ك هه‌ندێك هێزی دیكه‌ی كردوویانه، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له بانگه‌شه‌ی واقیعی و به‌رنامه‌ی واقیعی یه‌كێتی ده‌كات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی باس له‌وه‌شده‌كات شه‌ڕی داعش ئه‌وله‌وییه‌تی چاره‌نووسسازی هه‌یه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا، له هه‌زار و په‌نجا كیلۆمه‌تری چوارگوشه یه‌كێتی به‌رگری له 700 كیلۆمه‌تری ده‌كات و له كۆی 1235 شه‌هید به‌شێكی زۆری به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه.
خه‌ڵك قسه‌ی دڵی خۆی ده‌كات
سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێی وایه، شه‌ڕ له دژی داعش ، هاوكاری كردنی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێندراوه‌كان وای كرد كه له تۆڕه میدیاییه‌كان ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتی به‌رز بێته‌وه.
ستران عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: خه‌ڵك قسه‌ی دڵی خۆی ده‌كات، قسه‌ی پێچاوپێج ناكه‌ن، له‌ماڵی خۆیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی راستگۆیانه به‌شداری له راپرسی ده‌كه‌ن و له ئه‌نجامدا سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن هه‌ر وه‌ك چۆن خه‌ڵكانێك هه‌یه له پله‌ی دووه‌مدا سیاسه‌تی حزبه‌كانی دیكه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. یه‌كه‌مبوونی یه‌كێتی له دوو راپرسی جیاواز له دوو میدیای جیاواز به‌ڵگه‌ی راست و دروستبوونی سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ده‌رده‌خات. تێروانینی خه‌ڵك بۆ هه‌ر حزبێكی سیاسی هه‌موو ئاراسته‌كانی سیاسه‌تی ئه‌و حزبه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆیه هه‌ر هاوڵاتییه‌كی كوردستان چ له باشوور و چ له پارچه‌كانی دیكه له رێگه‌ی میدیاوه ده‌ره‌فه‌تی به‌شداریكردنی هه‌یه و له ئه‌نجامدا سه‌یری هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و دواتر په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن.
داننان به شكست متمانه دروستده‌كات
ئه‌نوه‌ر حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ گه‌لی كوردستان ده‌ڵێت: یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا رێژه‌ی كورسییه‌كانی كه‌می كرد، پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یه‌نرا یه‌كێتی دانی به شكستی خۆیدا هێناو هه‌ر ئه‌م داننانه وایكردووه كه متمانه دروست ببێت. چونكه داننان به شكست ده‌بێته هۆی متمانه دروستبوون له‌لای به‌رامبه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆ گه‌لی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه به‌شێك له كادیر و لایه‌نگر و ئه‌ندامانی یه‌كێتی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێك سیاسه‌تی نادروستی یه‌كێتی هه‌ڵوێستیان گرت و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كێتیان سزا دا. له ئێستاشدا خه‌ڵك هه‌ست به گرنگی ئه‌و هێزه ده‌كات، هێزێك كه تێڕوانینی خۆی بۆ پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان هه‌یه.
فه‌تحوڵڵا حوسێنی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی چه‌پی كورد له رۆژئاوای كوردستان هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران بۆ یه‌كێتی له راپرسییه‌كاندا گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌ڵویسته‌كانی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به تایبه‌تی رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان.
حسێنی وتیشی: پشتگیری كردنی یه‌كێتی له كوردانی رۆژئاوا و باكوور هۆكارێكی سه‌ره‌كییه و هه‌روه‌ها پشتگیری كردنی یه‌كێتی له پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا هۆكارێكی دیكه‌یه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی چه‌پی كورد ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كاتێك پارتی و گۆران په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌رم و گوڕ بووه یه‌كێتی هه‌ڵوێستێكی نه‌گۆڕی له‌به‌رامبه‌ر به‌و دوو پارته گرته به‌ر و هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی پاراست و ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبێك له‌سه‌ر حیسابی حزبێكی دیكه نه‌بووه.
پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی سه‌نگ و قورسایی یه‌كێتی له‌ناو جه‌ماوه‌ردا.
كاڵبوونه‌وه‌ی متمانه به حزبه‌كانی دیكه
ئه‌رده‌لان عه‌بدوڵڵا نووسه‌ر و وه‌رگێڕ له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتی له راپرسییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه متمانه‌ی خه‌ڵك به حزبه‌كانی دیكه كه‌م و كاڵ بوه‌ته‌وه و ده‌نگده‌ران ئاسۆی هیوایان زیاتر له یه‌كێتی دا ده‌بینن به تایبه‌تی له بواری له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌به‌رامبه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌كێتی له‌باری سه‌ربازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی تیرۆرستانی داعش رۆڵێكی مه‌زن و قاره‌مانانه‌ی بینیوه، ئاماژی شه‌هیده‌كانی یه‌كێتی ئه‌و ڕاستییه ده‌سه‌لمێنێت.
باج دانی حزبی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی
یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان دانه‌به‌زنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له پێناوی پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان باجێكی زۆر گه‌وره‌ی داوه. له‌وباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی جه‌مال ئارێز ده‌ڵێت: راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك ساغبووه كه یه‌كێك به ته‌نها توانیویه‌تی هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته تاكڕه‌وانه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵمژیت له‌سه‌ر حیسابی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئارامی كوردستان پارێزراو بێت و یه‌كێتی باجێكی زۆر گه‌وره‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كان دانه‌به‌زێته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌و نووسه‌ره پێشی وایه دروشمی مامناوه‌ندی و دوور له عه‌وام فریبی یه‌كێتی وایكردووه كه ده‌نگده‌ران متمانه‌یان به یه‌كێتی زیاتر بێت.
ئاستی به‌رگری و رێژه‌ی شه‌هیدان و چالاكی سه‌ربازی یه‌كێتی له ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان شه‌ڕ له دژی رێكخراوی تیرۆرستی داعش سه‌نگ و قورسایی یه‌كێتی بۆ هه‌مووان خسته‌ڕوو. جه‌مال ئارێز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه یه‌كێتی سیاسه‌تێكی كارامه و دروست و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له ئاست پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان هه‌بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه یه‌كێتی له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش ئاستی متمانه‌ی به‌رز بێته‌وه.
رۆڵی سه‌ربازی یه‌كێتی رۆڵێكی مه‌زن و سه‌ركه‌وتوو بووه
ئاڵان محه‌مه‌د جه‌زا كه فه‌رمانبه‌ره له ته‌ندروستی سلێمانی پێی وایه یه‌كێتی سیاسه‌تێكی دروستی هه‌بووه له په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه به تایبه‌تی له رۆژئاوای كوردستان و باكووری كوردستان.
ئاڵان پێشی وایه یه‌كێتی له قوربانی به‌خشیندان پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت و له شه‌ڕی دژی داعش نزیكه‌ی 1000 شه‌هیدی داوه كه ئه‌مه خۆی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی له‌و ناوچانه‌ی كه به‌رگری سه‌ربازی ده‌كات رۆڵێكی كارا و مه‌زنی هه‌بووه.
ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی ته‌ندروستی سلێمانی وتیشی: ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان به تایبه‌تی له سلێمانی هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتی .
سیاسه‌تی یه‌كێتی
ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه‌كان و پشتگیری كردن له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئاساییكردنه‌وه و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كان و هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تێكی كارامه و دروست چ بۆ ناوخۆی كوردستان و چ له‌گه‌ڵ پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان و خۆدوور گرتن له دروشمی قه‌به و عه‌وام فریبانه ڕازی متمانه‌به‌خشینی ده‌نگده‌ران به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
PUKmedia ئا/ جه‌واد حه‌یده‌ری
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27