riklam

كوردیش به‌شداربووه‌.. فێستیڤاڵی ئێراس له‌ئۆسلۆ سازدرا

تاراوگە‌‌ 03:15 PM - 2015-09-01
هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی بووه‌ جێگه‌ی سه‌رجی ئاماده‌بووان

هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی بووه‌ جێگه‌ی سه‌رجی ئاماده‌بووان

به‌ به‌شداری 25 رێكخراوی كلتووری گه‌لان فێستیڤاڵی "ئێراس" له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج سازدرا.

فێستیڤاڵی ئێراس كه‌ هه‌موو ساڵێك به‌سه‌رپه‌رشتی شاره‌وانی ئۆسلۆ له‌وڵاتی نه‌رویج سازده‌كرێت، رێكخراوی گه‌شه‌ كه‌ رێكخراوێكی چالاكی سه‌ر به‌كۆمیته‌ی نه‌رویجی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ به‌چه‌ندین چالاكی كلتووری كوردی به‌شداری تێدا ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش به‌چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و كلتووری كوردی به‌شداری له‌ كردو بووه‌ جێگه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ندرێن باوه‌نوری به‌رپرسی رێكخراوی گه‌شه‌ له‌نه‌رویج به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: رێكخراوه‌كه‌مان به‌چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و كلتووری و نمایشكردنی جلوبه‌رگی كوردی و پێشكه‌شكردنی خواردنی كورده‌واری به‌شداریكرد، له‌ڕۆژی دووه‌می فێستیڤاڵه‌كه‌ش هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی كوردی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ پێشكه‌شكراو بووه‌ جێگه‌ی سه‌رجی ئاماده‌بووان.

وتیشی: رێكخراوی گه‌شه‌ هه‌موو ساڵێك به‌چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری هاوشێوه‌ به‌شداری له‌و فێستیڤاڵه‌دا ده‌كات، به‌ڵام ساڵی رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بۆسه‌ر خاكی كوردستان هیچ چالاكییه‌كی كلتووریمان نمایش نه‌كرد، ته‌نها له‌ناو فێستیڤاڵه‌كه‌دا خێمه‌مان هه‌ڵداو ماته‌مینیمان راگه‌یاند، به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه‌ رێكخراوه‌كانی به‌شداربوو سه‌ردانیان كردین و هاوخه‌می خۆیان راگه‌یاند.

PUKmedia زانا گه‌ڵاڵی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket