riklam

بیرەوەرییەکانی سەر بەرد بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ستنیشانكرا

ئەدەب وهونەر 11:50 AM - 2015-09-01
وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عيراق

وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عيراق

فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە دەرھێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی وڵاتی عيراق بە 88ەمین خولی رێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئۆسکاری 2016 ناسێندرا.


دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" Memories On Ston  لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و لە بەرھەمھێنانی "مەمەد ئەکتاش" لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکان و بەدەستھێنانی چەندین خەڵاتی گرنگی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەم فیلمە کوردییە لە لایەن ليژنەی کەلتووری وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەری عيراق و ھەروەھا وەزیری فەرھەنگی ئەم وڵاتە بۆ ناساندن بە 88ەمین خولی رێوڕەسمی خەڵاتە سینەماییەکانی ئاکادیمیای ئۆسکار Oscar لە ساڵی 2016 لە وڵاتی ئەمەریکا دەستنیشانکرا.
فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" تا ئێستا لە کۆمەڵێک فیستیڤاڵ لە ئاستی دنیادا چووەتە سەر پەردەی سینەماکان، لەوانە: لە بەشی "ئاسۆکان"ی چل و نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کاڕڵۆڤی ڤاری" Karlovy Vary لە چیک، لە بەشی پێشبڕکێی دەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "یۆرۆئاسیا" Eurasia لە کازاخستان، لە بەشی پێشبڕکێی "نێتپەکی ئاسیا" لە بیستەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کەڵکەتە" Kolkata لە ھیندستان، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بە ناونیشانی "پەنجەرەیەک بەرەو سینەمای ئاسیا" لە نۆزدەیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "پووسان" Busan لە کۆریای باشوور، لە بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی بیست و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "توسیس" Thusis  لە سویسرا، لە بەشی "ئاسۆکان" لە بیست و پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ترۆمسۆ" Tromsø لە نەرويج، لە سی و ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گۆتێنبێرگ" Goteborg لە سوید، لە 30ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سانتا باربارا" Santa Barbara  لە ئەمەریکا، لە 39ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "کلیلوەند" Cleveland  لە ئەمەریکا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دێت ماتێر" Movies That Matter  لە ھۆڵەندا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دۆحە" Doha لە قەتەر، لە 39ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ھۆنگ کۆنگ" Hong kong لە وڵاتی ھۆنگ کۆنگ، لە شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "میدڵ ئێست نۆو" Middle Eas Now لە ئیتالیا، لە 15ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "تیبۆڕن" Tiburon لە ئەمەریکا، لە سی و چوارەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەستەنبووڵ" Istanbul لە تورکیا، لە بەشی "سپۆتلایت" Spotlight لە 33ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" Muenchen  لە ئەڵمانیا، لە 37ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆسکۆ" Mosco لە روسیا، لە بەشی دەسپێکی "سینە دێل سۆر" Cines del Sur لە نۆیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "گڕانادا" Granada لە ئیسپانیا و ھەروەھا چەندین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی دیکە.
بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە یادی70 ساڵەی دامەزراندیی رێکخراوەی "یۆنسکۆ" UNESCO  و ھەروەھا 10 ساڵەی کۆنوانسیۆنی پاراستن و بڵاوکردنەوەی کەلتووری، لە رێکخراوەی جیھانی یۆنسکۆ لە وڵاتی فەرەنساو ھەروەھا بە شێوەی گشتی لە سینەماکانی سەرتاسەری وڵاتی سویسرا، لەوانە: سینەماکانی شارەکانی زووریخ، بێرن، بادن، باسل، ھور، سورسێ، تۆسیس و چەندین شاری دیکەی ئەم وڵاتە و وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان چووەتە سەر پەردەی سینەماکان.
ئەم فیلمە کوردییە ھەروەھا چەندین خەڵاتی گرینگیشی بۆ ھەرێمی کوردستان بەدەستھێناوە، لەوانە: خەڵاتی تەندیسی "مرواریی ڕەش" بۆ باشترین فیلمی جیھانی عەرەبی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ھەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئەبووزەبی" لە ئیمارات، خەڵاتی "باشترین دەرھێنان" لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی 13ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "سینەدایز" Cinedayes لە مەکەدوونیا، خەڵاتی "تایبەتی یۆنسکۆ بۆ ھاوبەشی بەرچاو و ھەروەھا پاراستنی جۆری کەلتوورەکان" لە ھەشتەمین خەڵاتەکانی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC ناسراو بە "ئۆسکاری ئاسیا" APSA لە ئوستوراڵیا، خەڵاتی سەرەکیی "باشترین فیلم" و خەڵاتی "باشترین سیناریۆ" لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی دەرھێنەران" و ھەروەھا خەڵاتی "رەخنەگرانی سینەما" لە 35ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "فانتاسپۆرتۆ" Fantasporto لە پورتوگال، خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ئاشتی لە زەوی" POEFF  لە ئەمەریکا، خەڵاتی باشترین فیلم بە "شەوکەت ئەمین" دەرھێنەرو "مەمەد ئەکتاش" بەرھەمھێنەر، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بە "حوسێن حەسەن" و ھەروەھا خەڵاتی باشترین مؤنتاژ بە "ئیبراھیم سەعیدی" مۆنتێری ئەم فیلمە لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی 17ەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ریڤێرران" واتە "رووباری بەخوڕ" RiverRun  لە ئەمەریکا.
سیناریۆی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" لە نووسینی ھاوبەشی "شەوکەت ئەمین" و "مەممەد ئەکتاش" پێشتریش خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە ئاکادیمیای خەڵاتی ئیسکرین "ئاسیا پەسیفیک" ASIA PACIFIC لە ئوستورالیا، خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "گوتێبیرگ" Goteborg لە سویدو ھەروەھا خەڵاتی "باشترین سیناریۆی" لە 16ەمین فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "پوسان" Busan لە کۆریای
باشوور بەدەستھێناوە.

ستافی ئامادەکردنی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد" بریتین لە
دەرھێنەر: شەوکەت ئەمین کورکی
سیناریۆ: مەمەد ئەکتاش و شەوکەت ئەمین کورکی
بەرھەمھێنەر: مەمەد ئەکتاش
بەڕێوەبەری وێنەگرتن: سالم سەڵەواتی
رووناکی: ئەدیب سوبحانی
مؤنتاژ: ئیبراھیم سەعیدی
دەنگھەڵگر: یوھانس کاسشێک و شەھرام ئەحمەدیان
دیزاینی دەنگ: راینر گێرلاش
میکس: ماتیاس سشواب (پۆست رێپابلیک)
دیزاینی ھونەری: فازل ژیان و جەلال ساعیدپەناە
بەڕێوەبەری پۆست پرۆداکشێن: تۆماس کویسلێر
یاریدەدەری یەکەمی دەرھێنەر و بەرنامەداڕێژ: جەلال ساعیدپەناە
یاریدەدەری دووەمی دەرھێنەر: ساڵح عارف
چاودێری سکریپت و ڕاکوار: سروە عەلی وەیسی
راوێژکاری سیناریۆ: کامبووزیا پەرتەوی و دێرک دێربیلۆ
بەڕێوەبەری سێت: شەماڵ سەبری
موزیک: جان گورتلێر و ئۆزگور ئاکگول
کالێر کۆرێکشێن: گریگۆر فۆللێر
سپێشیاڵ ئێفێکت: ژان میشێل بۆبیل
بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان: بەنگین عەلی
ھاوکاری بەرھەم لە ئێران: محەمەد ئەحمەدی
بەڕێوەبەرایەتیی رگەیاندنیی گشتیی: مەنسوور جیھانی و مەنووچێھر جیھانی
ئەکتەرەکان: حوسێن حەسەن، نەزمی کریک، شیما مەلایی، سوعاد ئوستا، ڕێکێش شەھباز،
بەنگین عەلی، ھؤشیار زێرۆ، بەڕۆژ ئاکرەیی، سەلاح شێخ ئەحمەدی، مازچین عەزیز، ئەڵڵاموراد رەشتیانی، تاھیر عەبدوڵڵا، دیمەن زەند، عادل عەبدولڕەحمان، عەبدولقادر بامەڕنی، ساڵح عارف، محەمەد عەلی ئەترووشی، مەسعوود عارف، بەکر مەعرووف، ئاڵا ریانی، نەرەڤ قەچاخ، ئەکرەم کونگفۆ، نێچیرڤان ئەرگووشی، عەمەر تۆڤی، ئەکرەم سلێمان، سەلمان ئومەر، مەھدی کەرەمی، کۆڤان تارق، نیھاد سلێمان، کامیران بێتاسی، بیرھات حوسێن، تەنیا حیسامی، شیار شەریف، شێرزاد عەبدوڵڵا، بەشیر خورکی، میللەت ھەروری، ھاشم شاجی، زیاد عابد، سنۆڤا بەندیکس، چیا ئەکتاش، عەبدوسەلام سلێمان، پەری عەبدوڵڵا، بەدرخان یۆنس، مەمەد ئەکتاش، ڕێزان یشیلباش، ھەڤاڵ نایف، قاسم رەمەزان، ھەڵکەت ئیدریس، نەشوان محەمەد، موەفەق روشدی، عابد دھۆکی، ئومێد بەھجەت، زیاد محەمەدو مەجید خەلیل.

تریلێریی فیلمی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد":
https://www.youtube.com/watch?v=kuBFjhUo5C8

PUKmedia  بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنیی گشتیی فیلمی سینەمایی "بیرەوەرییەکانی سەر بەرد".

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket