riklam

به‌ڤیدیۆ.. پێشمه‌رگه‌ ده‌ست به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعش ده‌گرێت

کوردستان 08:49 AM - 2015-09-01
ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه‌

ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تێدایه‌

هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داعشدا ده‌گرن ، كه‌به‌سه‌دان گوللــه‌ هاوه‌ن و رۆكێت و هه‌روه‌ها مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی بۆ دروستكردنی بۆمبێ چێنراوی تێدایه‌ . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باشوری كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تیرۆرستانی داعش له‌كاتی هێرشكردنه‌ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عیراق پیلانی گه‌وره‌یان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری كه‌ركوك هه‌بووه‌ ،به‌ڵام به‌قاره‌مانیه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر و گه‌ریلا هه‌رزوو ئه‌و پیلانه‌ پوچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌. 

 

وتیشی: له‌ماوه‌ی زیاتر له‌یه‌ك ساڵی شه‌ڕی داعش له‌ باشوری كه‌ركوك حه‌وت گه‌وره‌ترین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بۆمبی چێنراو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراون ، كه‌ یه‌كێكیان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی باشوری داقوق بووه‌ له‌ گوندی سماقه‌ .

 

رونیشكرده‌وه‌ : داعش چه‌ندین جۆر له‌چه‌كی قورس و ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت كلۆریشی بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌كردبوو ، به‌ڵام له‌ئێستادا ده‌ست به‌سه‌ر به‌شێكی زۆریاندا گیراوه‌و ، به‌ته‌واوی له‌ناوچه‌كه‌دا لاوازكراون و به‌ره‌و شكستی زیاتر ده‌چن . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket