riklam

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانی چالاكوانانه‌

عیراق 08:43 AM - 2015-09-01
چوار چالاكوان رفێندراون

چوار چالاكوان رفێندراون

له‌راپۆرتێكی كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بیدا ، چه‌ند زانیاریه‌كی گرنگ له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ چالاكوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی عیراق ، كه‌ سه‌رپه‌رشتی خۆپیشاندانه‌كانی  پارێزگاكانی خواروو ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن ، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چوار چالاكوان بێسه‌روشوێنن و یه‌كێكش كوژراوه‌ . 

 

له‌باره‌ی چالاكوانه‌ كوژراوه‌كه‌وه‌ سكای نیوز ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: خالد عگێلی یه‌كێكه‌ له‌و چالاكوانانه‌ی كه‌ به‌شداریه‌كی زۆری هه‌بووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی  پارێزگای كوت ، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌كداره‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ كوژرا. 

 

له‌راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ كه‌مته‌رخه‌می هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات و جه‌ختله‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، چالاكوانانی مه‌ده‌نی و سیاسی عیراق ژیانیان له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌دایه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ داوای چاكسازی ئیداری و پاراستنی سامانی گشتی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن له‌به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی .

 

 

PUKmedia و ، سامان یاروه‌یس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket