riklam

لە كاتی دەستكاریكردن پێیدا تەقیيەوە

کوردستان 11:30 PM - 2015-08-31
 دەستكاری تەقینەوەی كردوە

دەستكاری تەقینەوەی كردوە

ئەمڕۆ 31-8- 2015 لەگوندێكی سنوری قەزای رواندز پارچە تەقەمەنییەك بە دەستی منداڵێكدا دە دەقێتەوەو بەوهۆیەشەوە بەشێك لەئەندامی جەستەی دەپەرێت.

زێبار خالید بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ لە گوندی حافیزی سەربە ناحیەی وەرتێ‌ لە سنوری قەزای رواندوز منداڵێك بە ناوی (ئەحمەد رەسول ئەحمەد)، تەمەن 12 ساڵان بەهۆی تەقینەوەی پارچە تەقەمەنیەكی نەتەقاوە پێیدا چەند پەنجەیەكی دەستی دەپەرێت و بەشێكی جەستەشی بریندار دەبێت.

زێبار خالید وتیشی: بە پێی زانیارییەكان ئەو منداڵە شارەزایی لەسەر ناسینەوەی ئەو جۆرە تەقەمەنیە نەبووە بۆیە لە كاتی دەستكاریكردنیدا پێیدا تەقیوەتەوەو بریندار بووە، بە پێی وتەی ئەندامانی خێزانەكە چەند پارچەیەكی تر لەو جۆرە تەقەمەنیە لە نزیك شوێنەكە بوونی هەیە بۆیە ئەوان خوازیار بوون لە لایەنی پەیوەندیدار سەردانی شوێنەكە بكەن بۆ ئەوەی رووداوی هاوشێوە دروست نەبێتەوەو خەڵكی تر نەبێتە قوربانی.

 PUKmedia راماڵ ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket