riklam

خورماتوو.. هاووڵاتیەك رفێندرا

کوردستان 10:42 PM - 2015-08-31
 هاووڵاتییەك رفێنرا

هاووڵاتییەك رفێنرا

ئەمڕۆ 31-8-2015، لەگەڕەكێكی قەزای خورماتوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هاووڵاتیەكی قەزاكەیان بۆشوێنێكی نادیار ڕفاندوەو تاوەكو ئێستاش چارەنوسی هاووڵاتیەكە نادیارە .

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەقەزای خورماتوو بە PUKmedia ی راگەیاند: لە كاتی بانگی ئێواری ئەمڕۆ لەگەڕەكی كۆماری قەزاكە ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیان كوتایە سەر هاووڵاتیەك لەناو ئۆتۆمبێلێك و بەرەو شوێنێكی نادیار رفاندیان .

وتیشی: هاووڵاتیەكە ناوی (عەبدول ستار عەلی)یە و تەمەنی 35 ساڵانەو لە كاتی رفاندنەكەشیدا لە گەڕەكی كۆماری قەزاكە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە.

رونشیكردەوە لە پاش ئاگاداركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوە دەستی پێكردوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ هەواڵێك لەبارەی هاووڵاتیەكەوە نییە و كەسوكارەكەشی پەنایان بۆ پۆلیسی قەزاكە بردوە.

PUKmedia دڵنیا مەحمود

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket