riklam

كۆسرەت رەسول عەلی لە تەندروستی ئەبو رەنای پرسییەوە

ی.ن.ک‌‌ 10:05 PM - 2015-08-31
سەردانی ئەبو رەنای كرد

سەردانی ئەبو رەنای كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ 31-8-2015 كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر سەردانی "ئەبو رەنا" ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی و بریكاری پێشووی وەزیری دەرەوەی عیراق و كەسایەتی دیار و سیاسی عیراقی كردو لەباری تەندروستی پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.

لەمیانی سەردانەكەیدا جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی وێڕای پرسینی هەواڵی تەندروستی ناوبراو باسی لە رۆڵ و كەسایەتی ئەبو رەنا لە گۆڕەپانی سیاسی عیراق كردو هیواشی خواست هەرچیی زووە چاكبێتەوەو بە تەندروستییەكی باشەوە دەربكەوێتەوە و لای خۆشیانەوە خانەوادەی ئەبو رەنا سوپاسی ئەم سەردانەی كۆسرەت رەسول عەلی-یان كرد.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket