riklam

بۆ 27هه‌مین ساڵیادی ئازاد هه‌ورامی

ی.ن.ک‌‌ 07:48 PM - 2015-08-31
.

.

ئه‌مڕۆ (27)ه‌مین ساڵڕۆژی هاوڕێ ‌‌و هاوسه‌نگه‌رو یه‌كێك له‌خۆشه‌ویسترین تێكۆشه‌رانی رۆژگاری خه‌باتی شارو شاخه‌ ئه‌ویش، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی.. سه‌روه‌رمه‌.

من كه‌مجار، سه‌راپا خه‌م دامده‌گرێ‌، له‌م ساڵڕۆژه‌دا قوڵترین خه‌م، ناخم ده‌خوات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ده‌توانم بڵێم: قه‌ت به‌بیرم نایه‌ت، هه‌رچییه‌كم له‌م یاده‌دا، له‌ساڵانی رابوردوودا، له‌سه‌ر شه‌هید ئازاد وتبێ‌، قه‌ت نه‌متوانیوه‌، پێناسه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ره‌م به‌جوانی بكه‌م.

چونكه‌ ئازاد، له‌من ته‌مه‌نی كه‌متر بوو، به‌ڵام له‌زۆر رووه‌وه‌، له‌من گه‌وره‌تر بوو. ئێستاش ره‌وشتی سیاسی‌ و كۆمه‌ڵایه‌تیم ره‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئازاد هه‌ورامی له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ سه‌روه‌رمه‌.

ئاخ (31)ی ئاب، كه‌ رۆژێكی شومی.. چونكه‌ سه‌روه‌ره‌كه‌ت لێسه‌ندم‌ و له‌ناخه‌وه‌ بریندارت كردووم. دڵنیام به‌م برینه‌ ساڕێژ نه‌بووه‌وه‌، سه‌ر ده‌نێمه‌وه‌.

 مه‌لا به‌ختیار
(31)ی ئاب

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket