riklam

سەرجەمیان عەرەبن.. باندێكی دزیكردن دەستگیركران

کوردستان 07:33 PM - 2015-08-31
پۆلیس داوا لەوانە دەكات كە دزیان لێكراوە سكاڵا تۆمار بكەن

پۆلیس داوا لەوانە دەكات كە دزیان لێكراوە سكاڵا تۆمار بكەن

لەقەزای دوكان باندێكی دزیكردن دەستگیركران كە سەرجەمیان عەرەبن.

دوای روداوەكەی دوو رۆژی رابردوو كە هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب بۆ دزیكردن بەچەقۆ هێرشیكردە سەر ژنێكی بەتەمەنی قەزای دوكان و دواتر دەستگیركرا، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیسی قەزاكە دەستیپێكردو ئەو باندەیان دەستگیركرد.

ملازم ئاسۆ مەجید لێپرسراوی كارگێڕی لەبەشی پۆلیسی دوكان بە PUKmediaی راگەیاند: دوای روداوە نەخوازراوەكەی دوو رۆژی رابردوو بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی قەزاكە شەش هاووڵاتی بەڕەگەز عەرەبمان دەستگیركردوە كە تۆمەتبارن بەدزیكردن.

وتیشی:ئەو شەش دەستگیركراوە چواریان دانیشتوی دوكان و ئاوارەی عەرەبن، دوانەكەی تریش بەهەمان شێوە ئاوارەن، بەڵام لەدەرەوی سەنتەری قەزاكە نیشتەجێن، داواشی لەو هاووڵاتیانە كرد كە دزییان لێكراوە سكاڵا تۆمار بكەن.

دەستگیركردنی ئەم باندە لەكاتێدایە لە ماوەی رابردودا چەندین حاڵەتی دزیكردنی ماڵان و شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل و دوكان بڕین هەبوە.

 PUKmedia شاڵاو ئەحمەد - دوكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket