ئه‌و 10 وڵاته بچوكه‌ی به‌ته‌نها یه‌ك رۆژ گه‌شتی تێدا ده‌كه‌یت
هەمەرەنگ 07:27 PM - 2015-08-31.
ئه‌گه‌ر له‌پشویه‌كی كورت دابوویت و نه‌توانی كاتێكی زۆر بۆ گه‌شتكردن ته‌رخان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌توانی سه‌ردانی یه‌كێك له‌و 10 وڵاته‌ی جیهان بكه‌یت كه ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا ته‌واوی ناوچه خۆشه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌چاوه‌كانی خۆت ببینی و گه‌شته‌كه‌ت ته‌واو بكه‌یت.
وڵاتی (قه‌ته‌ر) یه‌كێكه له‌وڵاته بچووكه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له رووبه‌ڕی وڵاته‌كه‌ی بیابانه، بۆیه له‌كاتی سه‌ردانی كردن‌دا میوانان روو له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی ده‌كه‌ن و بۆ گه‌ڕان ده‌چنه بازاڕ‌و مۆزه‌خانه‌ی هونه‌ری و خێوه‌ت لێدان له‌كه‌ناره‌كانی ئاوی خلیج له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا.
یاخود ده‌كرێت گه‌شتیار بۆ بینینی دیمه‌نه جوانه‌كانی سروشت رووبكاته لوتكه‌ی چیای (جه‌به‌ل تارق) كه له لایه‌كیه‌وه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی ئیسپانیا، گه‌شتیاران ده‌توانن به ته‌له‌فریك گه‌شت بكه‌ن بۆ به‌رزاییه‌كانی ئه‌و چیایه كه تێیدا 30 هه‌زار دانیشتوان له‌وێدا نیشته‌جێن.
ده‌كرێت گه‌شتیار رووبكاته (سان مارینۆ) كه وڵاتێكی بچوكه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 32 هه‌زاره، كه له رووی حوكمی زاتی و سه‌ربه‌خۆیه‌وه یه‌كێكه له وڵاته كۆنه‌كان به‌یه‌كێك له وڵاته خۆشه‌كانی دونیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌گه گه‌شته‌كه به فڕۆكه‌بوو له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئه‌وا گه‌شتیار ده‌توانێت روبكاته جه‌زیره‌ی (مان)، كه ته‌نها جه‌زیره‌یه له ده‌ریای ئێرله‌ندادا، له‌رووی حوكمی زاتیه‌وه سه‌ر به به‌ریتانیایه، ژماره‌ی دانشتوانه‌كه‌ی 84 هه‌زاره.
(مۆناكۆ) ده‌كه‌وێته باشوری فه‌ره‌نسا، رووبه‌ره‌كه‌ی كه‌متره له یه‌ك (میل)ی چوارگۆشه، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 37 هه‌زار كه‌سه، له‌وێدا گه‌شتیار ده‌توانێت خۆشی ببینێت له ته‌ماشاكردنی به‌نده‌ری سه‌رسورهێنه‌ری پڕ له به‌له‌می بچوكی چارۆكه‌دار، گازینۆ و باڕه رازاوه‌كان، یاخود سه‌ردانی مۆزه‌خانه به‌ناوبانگه‌كان.
له‌نێوان سویسرا‌و نه‌مسا شانشینی مه‌له‌كی (لیگتنشتاین) ده‌بێنرێت كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 37 هه‌زار كه‌سه‌و گه‌شتیار بۆ بینینی دیمه‌نه جوانه‌كان ده‌توانێت سه‌ردانی بكات، له‌و شانشینه‌دا خێزانی مه‌لیك له‌قه‌ڵایه‌ك له‌سه‌ر شاخێكی به‌رز ده‌ژین كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا.
گه‌شتیار ده‌توانێت به‌چاوه‌كانی چه‌ندین جۆری باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن و نه‌هه‌نگ و سه‌گی ده‌ریاو به‌تریق ببینێت ئه‌ویش له جه‌زیره‌ی (فوگڵاند) له‌پێش ئه‌مریكای باشور، كه له‌و جه‌زیره‌یه‌دا هیچ جۆره ئامێرێكی ئالی تێدا نابینرێت، وه فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی ته‌نها پێشوازی له‌گه‌شته‌كانی وڵاتانی چیلی و ئه‌مریكا ده‌كات.
هه‌روه‌ها گه‌شتیار ده‌توانێت سه‌ردانی وڵاتی (فاتیكان) بكات، كه باره‌گای پاپای مه‌سیح له‌وێیه، نزیكه‌ی 800 كه‌س له‌فاتیكان ده‌ژین، رووبه‌ڕه‌كه‌ی ته‌نها 0.44 كیلۆمه‌تره، ئه‌مه‌ش بچوكترین ده‌وڵه‌ته له‌سه‌ر رووی زه‌وی كه باوه‌ڕپێكراوه له‌جیهاندا، له‌وێدا گه‌شتیار دڵخۆش ده‌بێت به‌بینینی باخچه رازاوه‌كان وه‌بینینی كه‌نیسه‌ی سیستین كه به‌ناوبانكترینه له‌جیهاندا.
له‌دووری سێ سه‌عات له به‌رشه‌لۆنه‌وه، ده‌وڵه‌تێكی بچكۆله ده‌بینرێت به‌ناوی (ئه‌ندۆرا) كه ده‌كه‌وێته چیای بێرینیه له نێوان ئیسپانیا‌و فه‌ره‌نسا دانیشتوانه‌كه‌ی 76 هه‌زار كه‌سه، گه‌شتیار ده‌توانێت دڵخۆش بێت به‌بینینی به‌فری سه‌ر لوتكه‌ی چیاكان ئاوه سارد‌و سازگاره‌كان دیمه‌نی هه‌ورو دۆڵه‌كان.
له‌نزیك چین ناوچه‌یه‌ك هه‌یه له‌شێوه‌ی جه‌زیره‌یه‌كی بچوك به‌ناوی (ماكاو) له‌پێشتردا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پورترگالدا بووه، به‌ڵام ئێستا سه‌ربه‌خۆیه، یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری قومار له جیهاندا بۆیه ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆری گه‌شتیار رووی تێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها به‌پێی ریزبه‌ندی یونیسكۆ یه‌كێكه له‌ناوچه مێژووییه‌كانی دونیا.
PUKmedia و-محه‌مه‌د به‌كر
سه‌رچاوه: "الیوم السابع"
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24