riklam

"ئەردۆگان لەترسی كەمبونەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی توركیا دوادەخات"

جیهان 07:13 PM - 2015-08-31
ئەكەپە لەكۆشكەكەی ئەردۆگانەوە سیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردنی توركیا دادەڕێژێت

ئەكەپە لەكۆشكەكەی ئەردۆگانەوە سیناریۆی دواخستنی هەڵبژاردنی توركیا دادەڕێژێت

ئەكەپە لەترسی كەمبونەوەی دەنگەكانی لەهەڵبژاردنە پێشوەختەكەی سەرەتايی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەنیازە هەڵبژاردنەكە بۆ ماوەی ساڵێك دوابخات و چەند سیناریۆیەكیشی داناوە.

رۆژنامەی تەرەفی توركی بڵاویكردوەتەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا پلانی داناوە هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی توركیا دوابخات، ئەمەش بەهۆی ئەگەری كەمبونەوەی رێژەی دەنگەكانی پارتی دادو گەشەپێدان (ئەكەپە)وە بۆ 35%، هەروەها ئەگەری دەركەوتنی پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانێتی لەنێوان هەدەپەو جەهەپەو مەهەپەدا.

ئەوەشی خستوەتەڕوو كە دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەختەكە لەوكاتەوە دەبێت كە گفتوگۆی سیاسی دەستپێدەكات، هاوكات دواخستنی هەڵبژاردن لەئەنكەرە گفتوگۆكانی گەرمكردوەو قسە لەسەر ئەوەشدەكرێت كە هەڵبژاردنە پێشوەختەكە لەسەرەتايی مانگی تشرینی دووەمدا ئەنجامدەدرێت یان نا؟، بەهۆی ئەوەشی بەپێی ماددەی 78ی دەستوری توركیا ئەردۆگان دەسەڵاتی هەیە هەڵبژاردن دوابخات و لەمكاتەشدا كە لەتوركیا شەڕ هەیە ئەو ئەگەرە زۆر نزیكە.

سەرچاوەیەكی نزیك لەئەكەپە بە رۆژنامەكەی راگەیاندوە: ئەگەری ئەوە هەیە لەهەڵبژاردنەكەدا پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)و پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە)و بزوتنەوەی نەتەوەپەرست (مەهەپە) بتوانن كورسی پێویستی پەرلەمان بەدەستبهێنن و دواتر حكومەتی هاوپەیمانێتی پێكبهێنن، ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەگەری ئەوەش هەیە دەنگەكانی ئەكەپە بەڕێژەیەكی زۆر داببەزێت و بۆ 35% كەمبێتەوە، بۆیە ئەردۆگان دەیەوێت هەڵبژاردنەكە بۆ ماوەی ساڵێك دوابخات. 

هەر لەو راپۆرتەیدا باسی لەوەشكردوە كە چاوەڕوانییەكان بۆ هەڵبژاردنەكەی سەرەتایی مانگی تشرینی دووەم لەكاتێكدایە كە دوای شكستی ئەكەپەوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی هاوپەیمانێتی لەلەتوركیا حكومەتێكی كاتی پێكهێنراوە، بەڵام گفتوگۆكانی ناوەندی سیاسی توركیا لەئەنكەرە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنە بۆ ماوەی ساڵێك پەرەی سەندوەو بارودۆخی ئەمنی بەلەمپەڕی بەردەم هەڵبژاردنەكە دەزانن.

عەبدول لەتیف چەنر جێگری پێشوی سەرۆك وەزیرانی توركیا كە یەكێكە لە دەستەی دامەزرێنەرانی ئەكەپە رایگەیاندوە: لەچەند رۆژی رابردودا رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەوەی راگەیاندوە كە هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ ماوەی ساڵێك دوادەخەین.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە، لەكۆشكی سپی ئەردۆگانەوە سێ سیناریۆ لەلایەن ئەكەپەوە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەئارادایەو پەیوەندیان بەئەنجامی هەڵبژاردنە پێشوەختەكەوە هەیە، یەكەمیان ئەوەیە لەهەڵبژاردنەكەدا پشت بەداتای نوێ ببەسترێت تا ئەكەپە بتوانێت دەسەڵاتی تاكلایەنە بگرێتە دەست و لەهەڵبژاردنەكەدا 20 كورسی تر بۆ خۆی مسۆگەر بكات.

هەرچی سیناریۆی دووەمیش ئەوەیە كە ئەكەپە بتوانێت لەهەڵبژاردنە پێشوەختەكەدا دەنگەكانی بپارێزێت و وەك حزبی یەكەم بمێنێتەوە، دوای هەڵبژاردنەكەش بتوانێت حكومەتی هاوپەیمانێتی پێكبهێنێت.

لەبارەی سیناریۆی سێیەمەوە، كە بەسیناریۆی "كارەسات لەناو ئەكەپە"دا وەسفكراوە، ئەوەیە كە جەهەپە ژمارەی كورسیەكانی بە بەراورد بەهەڵبژاردنەكەی 7ی حوزەیران زیاد بكات و لەگەڵ هەدەپەو مەهەپە حكومەتی هاوپەیمانێتی پێكبهێنن، بۆیە لەئەگەر حاڵەتێكی لەو شێوەیەدا چاوەڕوان دەكرێت هەڵبژاردنەكە  بۆ ماوەی ساڵێك دوابخرێت.

لەماوەی چەند رۆژی رابردوشدا فیگەین یوكسەكداغ هاوسەرۆكی هەدەپە رایگەیاند:هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین كە لەهەڵبژاردنی پێشوەختدا رێژەی دەنگەكانمان بگەیەنینە 20% كە ئەوەش بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەتوركیا زۆر گرنگە.  

PUKmedia و/ گۆران وەهاب

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket