riklam

له‌ ئه‌لبومحه‌مه‌د ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژران

کوردستان 05:52 PM - 2015-08-31
دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش سوتێنراون

دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی داعش سوتێنراون

له‌ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌گوندی ئه‌لبومحه‌مه‌دی باشوری قه‌زای داقوق دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی كه‌ ژماره‌یه‌ك تیرۆرستی داعشی تێدابوو كوژران . 

 

ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو ده‌رئه‌نجامی بۆردومانێكی چڕی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان زیاتر له‌ 10 تیرۆرستی داعش كوژراون. 

 

وتیشی: فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان دوو ئۆرتۆمبێلی سه‌ربازی داعشیان كردوه‌ته‌ ئامانج و هه‌رچی تیرۆرستیان تێدابووه‌ كوژراون . 

رونیشكرده‌وه‌:له‌هه‌فته‌ی رابردوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دژه‌ تیرۆر توانیان 14 گوند له‌باشوری كه‌ركوك و قه‌زای داقوق له‌ داعش پاكبكه‌نه‌وه‌. 

 

PUKmedia  سامان یاروه‌یس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket