riklam

سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ نێوان توركیا – یونان رزگارده‌كرێن

جیهان 05:47 PM - 2015-08-31
700 ئۆپراسیۆن ئه‌نجامدراوه‌

700 ئۆپراسیۆن ئه‌نجامدراوه‌

هاوكات به‌ زیاتربوونی قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌ئه‌وروپا گاردی ده‌ریایی دورگه‌كانی یونان رزگاركردنی دوو هه‌زار و 500 په‌نابه‌ری نایاساییان رزگاركرد.

ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌سێ رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی گاردی ده‌ریایی یونان توانیویانه‌ دوو هه‌زار و 500 په‌نابه‌ر كه‌له‌ كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌فریقاوه‌  بۆ ئه‌وروپا ده‌چوون رزگاربكه‌ن . 

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: به‌پێی راپۆرتی گاردی ده‌ریایی یونان له‌و ماوه‌ی ئه‌و سێ رۆژه‌دا 700 چالاكی رزگاركردنی هاووڵاتیانی په‌نابه‌ر كه‌ ژن و منداڵیشیان تێدابووه‌ ئه‌نجامداوه‌.

 

قه‌یرانی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران گاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كیشوه‌ری ئه‌وروپادا هه‌بووه‌و وابڕیاره‌ ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌شاری برۆكسل له‌نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامبدرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌كی گونجاو .

 

 

PUKmedia  و، سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket