riklam

به‌ژماره‌.. ریزبه‌ندی سوپای وڵاتانی جیهان ببینه‌

جیهان 05:37 PM - 2015-08-31
.

.

سایتی (گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر) پسپۆر له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی هێزی سه‌ربازی وڵاتان ریزبه‌ندی به‌هێزترین سوپای وڵاتانی جیهانی بڵاوكرده‌وه‌.

ریزبه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای هێز

سایته‌كه‌ 50 هۆكاری وه‌كو پێوه‌ری سه‌ره‌كی دیاری كردووه‌ بۆ پێشبڕكێكردن له‌ریزبه‌ندییه‌كه‌، كه‌ گرنگترینیان هێزی چه‌كداره‌كانه‌.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و سایته‌ هێزی ناوكی (ئه‌تۆمی) ره‌چاونه‌كردووه‌ بۆ پێشبركێكردن له‌ریزبه‌ندییه‌كه‌دا، به‌ڵكو ته‌ركیزیان خستۆته‌ سه‌ر قه‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها شوێنی جوگرافییان به‌هه‌ند وه‌رگرتووه‌ بۆ سوپای وڵاته‌ بچوكه‌كان یاخود ئه‌ وڵاتانه‌ی كه‌ سنوریان ناكه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاكان.

به‌پێی ریزبه‌ندییه‌كه‌ سوپای ئه‌مریكا پێشه‌نگی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه‌ پاشان به‌دوای ئه‌ودا هه‌ریه‌ك له‌سوپای روسیاو چین دێت، پاشان هه‌ریه‌ك له‌سوپاكانی هندو به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو كۆریای باشورو ئه‌ڵمانیاو یابان دێت.

له‌دوای ئه‌وان هه‌ریه‌ك له‌سوپای توركیاو ئیسررائیل له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا له‌ پله‌ی ده‌یه‌م و یانزده‌یه‌مدان.

سایته‌كه‌ ریزبه‌ندی بۆ سوپای وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كانیش كردووه‌و له‌نێوانیاندا وڵاتی میسر به‌هێزترین سوپای عه‌ره‌بیه‌و له‌ریزبه‌ندی 18هه‌مینی سوپای جیهاندایه‌، له‌دواتردا هه‌ریه‌ك له‌ جه‌زائیرو سعودیه‌ دێن له‌پله‌كانی 27 و 28 ی ریزبه‌ندی سوپاكانی جیهان.

ریزبه‌ندی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی سه‌رباز

سایتی گڵۆباڵ له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ریزبه‌ندی بۆ گه‌وره‌ترین سوپای وڵاتان كردووه‌ له‌م رووه‌وه‌ پشتی به‌ستوه‌ به‌ ژماره‌ی سه‌ربازه‌ ئاماده‌كانی بۆ هه‌ر روبه‌ڕووبونه‌یه‌ك له‌هه‌ر وڵاتێكدا بێت، جێی سه‌رنجه‌ له‌م ریزبه‌ندیه‌دا:
 سوپای وڵاتی چین به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی 2333000 سه‌ربازه‌.
له‌دواترو له‌پله‌ی دووه‌م سوپای ئه‌مریكا دێت به‌ 1400000 سه‌رباز.
وڵاتی هند له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌و سوپاكه‌ی  1325000 سه‌ربازه‌.
سوپای روسیا له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌ به‌جیاوازیه‌كی زۆر كه‌ 766 هه‌زار سه‌ربازی هه‌یه‌.
له‌دواتردا سوپای كۆریای باكور به‌ 690 هه‌زار سه‌ربازو كۆریای باشور به‌ 624 هه‌زار سه‌رباز له‌ ریزبه‌ندییه‌كه‌دا دێن.

به‌ڵام بۆ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا سوپای وڵاتی جه‌زائیر دێت به‌ 512 هه‌زار سه‌رباز پاشان میسر به‌ 468 هه‌زار سه‌رباز له‌پله‌ی دووه‌مدایه‌و وڵاتی عیراق له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌ به‌ 271 هه‌زار سه‌رباز.

PUKmedia سه‌رچاوه‌ سایتی گلۆباڵ فایه‌ر پاوه‌ر
و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket