riklam

بەریتانیا بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی هاوكاری هەرێم دەكات

کوردستان 05:24 PM - 2015-08-31
 قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی باڵای بەریتانیا كۆبوویەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێكی باڵای بەریتانیا كۆبوویەوە

بەهاوكاریی حكومەتی بەریتانیا، هەرێمی كوردستان هەنگاوی پراكتیكی بەرەو چارەسەركردنی قەیرانی دارایی و ئابوری و باشتركردنی سیستمی حكومرانی دەگرێتەبەر.

چاكسازییە ئابوری و داراییەكانی وڵاتی بەریتانیا، دەبێتە ئەزمونێكی گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان لە هەنگاونان بەرەو چارەسەركردنی قەیرانەكان.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزیری كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا بەئامادەبوونی ژمارەیەك وەزیرو راوێژكاری حكومەتی هەرێم، كێشە داراییەكانی هەرێم و چۆنێتی هاوكارییەكانی حكومەتی بەریتانیان لەپێناو باشتكردنی سیستمی حوكمڕانی تاوتوێ كردو نەخشەڕێی دەربازكردنی هەرێمی كوردستانیان لەكۆی گرفتەكان تاووتوێكرد.

 قوباد تاڵەبانی سوپاسی حكومەتی بەریتانیای كردو رایگەیاند: هاتنی وەفدێكی باڵای بەریتانیا پەرۆشی ئەو وڵاتە نیشان دەدات بۆ هاوكاریكردنی هەرێمی كوردستان، لەهەمان كاتتدا جدیەتی حكومەتی بەریتانیا دەخاتەڕوو لە هەنگاونانی پراكتیكی بۆ دەربازبوونی هەرێمی كوردستان لەو قەیرانانەی كە تێیكەوتووە. 

لە گفتوگۆیەكی كراوەدا كە ژمارەیەك راوێژكارو شارەزای بوارەكە لەحكومەتی بەریتانیا ئامادەیبوون، ئۆلیڤەر لیتوین وەزیری كاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا پوختەیەكی لە ئەزمونی بەریتانیاو چۆنێتی دەربازبوونی وڵاتەكەی لەقەیرانی ئابوری ساڵی ٢٠١٠ خسەڕوو، بەمەبەستی ئەوەی حكومەتی هەرێم بتوانێت سود لەئەزموونی ئەو وڵاتە وەربگرێت و بە هاوكاری بەریتانیا پلانی گونجاو دابڕێژێت بۆ دەربازبوون لەو قەیرانانەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە. 

لە كۆتاییدا بڕیاردرا گفتوگۆكان بەردەوامییان پپێبدرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket