riklam

مووژده‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی ناوچه‌ دابڕینراوه‌كان

کوردستان 05:14 PM - 2015-08-31
بۆ خوێندكارانی كۆلێجه‌ پزیشكییه‌كان و ده‌رمانسازی

بۆ خوێندكارانی كۆلێجه‌ پزیشكییه‌كان و ده‌رمانسازی

له‌سه‌ر داوای دووپه‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سه‌وز له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق توانرا ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت بۆئه‌وه‌ی خوێندكارانی ناوچه‌ دابڕینراوه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی كێبڕكێ بۆ به‌شه‌ پزیشكییه‌كان و ده‌رمانسازی و ددان به‌زمانی كوردی ئه‌نجام بده‌ن.

دكتۆر رهاد قادر به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئه‌وان وه‌كو هه‌ردوو په‌رله‌مانتار كه‌ پێكهاتبوون له‌ دكتۆر فه‌رهاد قادر و دكتۆر بێستون عادل به‌پاڵپشتی سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندنی باڵا له‌ داواكاریه‌كی فره‌سمیاندا بۆ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی عیراق داوای ئه‌وه‌یانكردوه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندكارانه‌ی پۆلی دوانزده‌ی ئاماده‌ییان ته‌واو كردوه‌و كۆنمره‌كانیان شایسته‌ن بۆ كۆلیجه‌ پزیشكییه‌كان و ده‌رمانسازی و ددان به‌زمانی كوردی وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌ی كێ بڕكێ بده‌نه‌وه‌، ئه‌مڕۆ له‌كاتی پانگشێشتكردنی به‌ڕێوبه‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌یانه‌وه‌ بڕیار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران درا .

وتیشی: جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ رۆڵ و گرنگی خۆی هه‌یه‌ له‌خزمه‌تكردنی خوێندكارانی ئه‌و ناوچانه‌، چونكه‌ له‌كاتی وه‌رگرتنیاندا له‌تاقیكردنه‌وه‌ی كێ بڕكێكدا به‌زمانی دایك وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌شداری ده‌كه‌ن و ئه‌مساڵیش یه‌كه‌م ساڵه‌ كه‌به‌ كێبڕكێ و تاقیكردنه‌وه‌ خوێندكار وه‌رده‌گیرێت.

رونیشیكرده‌وه‌ ئه‌م ساڵ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ وه‌رگرتن له‌ كۆلێجه‌ پزیشكییه‌كان جگه‌ له‌كۆنمره‌ تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت بۆ وه‌رگرتن و به‌شداریكردنیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ له‌سه‌رداواكاری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كه‌ دكتۆرشێركۆ مه‌نگوڕیه‌ توانرا هه‌ریه‌ك له‌ زمانه‌كانی كوردی و توركمانی بخرێنه‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌وه‌. 

شایه‌نی باسه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری خوێندكارانی كوردی ناوچه‌ دابڕاه‌كان به‌هۆی به‌رزی كۆنمره‌كانیانه‌وه‌ له‌ به‌شه‌ پزیشكیه‌كان وه‌رده‌گیران به‌ڵام به‌هۆی نه‌زانینی زمانی عربی و ئنگلیزی به‌شێكیان له‌كاتی وه‌رگرتنیاندا توشی گرفت ده‌بوون له‌پاش جێ به‌جێ كردنی ئه‌م بڕیاره‌ش ئومێدێكی تر به‌و ئاره‌زومه‌ندانی به‌شه‌ پزیشكیه‌كان ده‌درێت كه‌ زمانی دایك به‌باشی ده‌زانن.

PUKmedia دڵنیا مه‌حمود-كفری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket