riklam

له‌ 2016 دا چین ده‌بێته‌ خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆپ له‌ جیهاندا

تەکنەلۆجیا 04:22 PM - 2015-08-31
ته‌لیسكۆبی فاست

ته‌لیسكۆبی فاست

وڵاتی چین له‌ ساڵی 2016 دا گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتوترین ئامێری ته‌لیسكۆبی لاسلكی دروستده‌كات كه‌ وه‌ك سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌له‌ك ناسی له‌ جیهاندا سودی لێوه‌رده‌گیرێت. 

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، وڵاتی چین پڕۆژه‌ی فاست-ی ده‌ستپێكردوه‌و بڕیاره‌ له‌ ساڵی 2016 دا ته‌واو بێت كه‌ دروستكردن و بنیاتنانی ئامێرێكی نوێی و گه‌وره‌ی ته‌لیسكۆبی لاسلكییه‌و ده‌توانرێت وه‌ك سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و فه‌له‌كناسی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا سودی زۆری لێ ببینرێت.

ته‌لیسكوبی لاسلكی فاست له‌ كراوه‌یه‌ك (فتحه‌)یه‌ك پێكدێت له‌ تیره‌كه‌ی 500 مه‌تره‌و رووبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تێیدا دانراوه‌ به‌قه‌ده‌ر 30 یاریگای تۆپی پێیه‌ و رووبه‌ری شكانه‌وه‌كه‌ی عاكیسه‌كه‌ی 250  هه‌زار مه‌تره‌ چوار گۆشه‌یه‌ و خاوه‌نی 460 هه‌زار یه‌كه‌ی سێییه‌.

ته‌لیسكۆبی فاستی چین 10 ئه‌وه‌نده‌ی ته‌لیسكۆبی بۆنی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌تره‌ كه‌ تائێستا گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆبه‌ له‌سه‌رزه‌وی.

پرۆژه‌ی ته‌لیسكوبی فاست-ی چینی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی فه‌له‌كی نیشتمانی چینه‌و سه‌ربه‌ ئه‌كادیمیای چینییه‌ بۆ زانست كه‌ به‌هاوكاری 100 زانای گه‌وره‌ له‌زله‌ 20 زانكۆ و په‌یمانگای به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته‌وه‌، له‌ مانگی مارسی 2011 وه‌ ده‌ست به‌دروستكردنی كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان
 
   


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket