riklam

سه‌روه‌رم... ئازاد هه‌ورامی

بیروڕا 03:17 PM - 2015-08-31
.

.

ئه‌مڕۆ (27)ـه‌مین ساڵڕۆژی هاوڕێ‌ ‌و هاوسه‌نگه‌رو یه‌كێك له‌خۆشه‌ویسترین تێكۆشه‌رانی رۆژگاری خه‌باتی شارو شاخه‌.. ئه‌ویش، شه‌هید ئازاد هه‌ورامی.. سه‌روه‌رمه‌.
من.. كه‌مجار، سه‌راپا خه‌م دامده‌گرێ‌، له‌م ساڵڕۆژه‌دا قوڵترین خه‌م، ناخم ده‌خوات. به‌دڵنیاییه‌وه‌، ده‌توانم بڵێم: قه‌ت به‌بیرمه‌ نایه‌ت، هه‌رچییه‌كم له‌م یاده‌دا، له‌ساڵانی رابردوودا، له‌سه‌ر شه‌هید ئازاد وتبێ‌، قه‌ت، نه‌متوانیوه‌، پێناسه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ره‌م به‌جوانی بكه‌م..
چونكه‌، ئازاد، له‌من ته‌مه‌نی كه‌متر بوو، به‌ڵام له‌زۆر رووه‌وه‌، له‌من گه‌وره‌تر بوو. ئێستاش ره‌وشتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیم ره‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ئازاد هه‌ورامی له‌سه‌ره‌. بۆیه‌ سه‌روه‌رمه‌.
ئاخ (31)ی ئاب، كه‌ رۆژێكی شومی.. چونكه‌ سه‌روه‌ره‌كه‌ت لێسه‌ندم ‌و له‌ناخه‌وه‌ بریندارت كردووم. دڵنیام به‌م برینه‌ ساڕێژ نه‌بووه‌وه‌، سه‌ر ده‌نێمه‌وه‌.

 مه‌لا به‌ختیار
(31)ی ئاب

 

1416123182015_0004.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket