خۆرهه‌ڵات‌و جیهان له‌پاش رێكه‌وتنی ئێران‌و خۆرئاوا
ریپۆرتاژ 02:39 PM - 2015-08-31خۆرهه‌ڵات‌و جیهان له‌پاش رێكه‌وتنی ئێران‌و خۆرئاوا
رۆژی 14/7/2015 رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ ئێران‌و جیهان. پاش 12 ساڵ له‌گفتوگۆو دانوستاندن، دواجار ئێران‌و شه‌ش ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كه‌ی جیهان، له‌باره‌ی دۆسێی ئه‌تۆمییه‌وه پێكه‌وه رێكه‌وتنێكی مێژووییان ئیمزاكرد. به‌بڕوای زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی، ئه‌م رێكه‌وتنه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی خۆرهه‌ڵات‌و ناوچه‌كه‌وه ده‌بێت.
ئێمه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر مێژووی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌و كاریگه‌ریی ئه‌م رێكه‌وتنه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و ئێمه‌ی كورده‌وه بخه‌ینه‌ڕوو.
مێژووی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران
مێژووی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران زۆر كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو. له 5 مارتی 1957 شای ئێران» محه‌مه‌د ڕه‌زا په‌هله‌ویی» رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا راگه‌یاند له‌بواری «به‌كارهێنانی ئاشتییانه‌ی ئه‌تۆمی»، پاش ساڵێك واته ساڵی 1958 ئێران بووه ئه‌ندامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان.
ساڵی 1967 «سه‌نته‌ری تاران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی» دروست ده‌بێت. كۆمپانیای ئه‌ی ئێن ئێف (American Machine and Foundry) ئه‌مریكی یه‌كه‌مین راكتۆری ئه‌تۆمی به‌ئێران فرۆشت كه توانای 5 میگاواتی هه‌بوو، جگه له‌وه‌ش هه‌ر ئه‌مریكییه‌كان خۆیان یۆرانیۆمی پیتێنراویان پێده‌دان. دواتر ئه‌م سه‌نته‌ره بووه قوتابخانه‌یه‌ك بۆ پێگه‌یاندنی كادری ئێرانی له‌بواری ئه‌تۆمیدا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌وكاته‌دا كۆمه‌ڵێك كادری ژنی ئێرانی له‌بواری ئه‌تۆمیدا پێگه‌یشتن، كه زۆرێك له‌ڕۆژنامه‌كانی ئه‌وكاته‌ی ئێران وه‌كو نیشانه‌یه‌كی مۆدێرنی ئێران سه‌یریان ده‌كرد. دوای ئه‌وه ئیتر ئێران له‌ساڵی 1968دا په‌یمانی دژبه ته‌شه‌نه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ( ئێن پی تی) ئیمزاكرد.
حه‌مه ره‌زا شای له‌ساڵانی شه‌سته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جددی هه‌وڵی بۆ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران دا. سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌وڵیداو پاشانیش فه‌ره‌نساو سوید‌و به‌لجیكاو ئه‌مریكاش هاتنه ناو مه‌سه‌له‌كه‌وه.
له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 1974، ئێران له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كرافتورك یۆنیۆنی ئه‌ڵمانی (Kraftwerk Union AG (KWU) گرێبه‌ستێكی ئیمزاكرد بۆ دروستكردنی یه‌كه‌مین كووره‌ی ئه‌تۆمی له‌شاری «بوشه‌هر» كه ده‌كه‌وێته باشووری ئێران‌و سه‌ر كه‌ناره‌كانی كه‌نداوه‌وه.
دواتر حه‌مه ره‌زا شای په‌هله‌وی له‌ساڵی 1974دا ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران (A.F.O.I)ی دامه‌زراندو دكتۆر ئه‌كبه‌ر ئیعتماد-ی كرده سه‌رۆكی ئه‌و ئاژانسه.
ئێران له‌ساڵی 1974 پلانێكی دانابوو كه له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران 23 هه‌زار میگاوات له‌ڕێگه‌ی 20 وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه دابین بكات.
ساڵی 1976 سه‌رۆكی ئه‌مریكا «جیراڵد فۆرد» سه‌ردانی تاران ده‌كات‌و هانی شا ده‌دات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان رێكبكه‌وێت بۆئه‌وه‌ی له‌بواری وزه‌ی ئه‌تۆمیدا یارمه‌تی بده‌ن، دیاره له‌وكاته‌دا كێبڕكێیه‌كی گه‌وره له‌نێوان ئه‌مریكاو ئه‌وروپییه‌كاندا هه‌بوو به‌تایبه‌تی «فه‌ره‌نساو ئه‌ڵمانیاو سوید»، هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و ده‌یویست خۆی سه‌فقه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات.
حه‌مه ڕه‌زا شا خه‌ونی ئیمپراتۆیه‌تی فارسی مه‌زنی هه‌بوو، هه‌ربۆیه گه‌یشتن به‌بۆمبـی ئه‌تۆمی یه‌كێك بوو له‌خه‌ونه‌كانی، به‌ڵام ئه‌م خه‌ونه‌ی نه‌بینی، چونكه پاش چوارساڵ ته‌خت‌و تاجی رووخا‌و قۆناغێكی نوێ له‌مێژووی ئێران ده‌ستی پێكرد.
كۆماری ئیسلامی‌و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ئێران‌و دروستبوونی كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌موو به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران وه‌ستێنرا، چونكه ئێران بوو به‌دوژمنی هه‌موو خۆرئاوا‌و له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه ئه‌مریكا. گه‌مارۆیه‌كی گه‌وره به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێنراو چیتر نه‌یتوانی گه‌شه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بدات. پاش ته‌واوبوونی جه‌نگی ئێران- عیراق، جارێكی‌تر بیر له‌به‌گه‌ڕخستنی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كان كرایه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردووش ئیران نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكدا رێكبكه‌وێت تا له‌و بواره‌دا هاوكاریی بكات، به‌ڵام پاشتر له‌سه‌روبه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانیدا هه‌وڵی جددیی له‌گه‌ڵ روسه‌كان دا‌و له‌مانگی ئازاری ساڵی 1994 گرێبه‌ستێك بۆ ته‌واوكردن‌و به‌گه‌ڕخستنی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر له‌نێوان هه‌ردوولادا ئیمزاكرا.
له‌ساڵی 1999دا جارێكی دیكه ئه‌و گرێبه‌سته هه‌مواركرایه‌وه‌و كلیلی دروستكردنی كوره‌ی ئه‌تۆمیی بوشه‌هر به‌ته‌واوی كه‌وته ده‌ستی كۆمپانیای Atom Stroy Exportی روسی‌و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش ده‌بوو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2000 ته‌واوببوایه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به‌به‌هانه‌و پاساوێك ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه دوا ده‌خرا، به‌وته‌ی هه‌ندێك له‌به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌بوایه ئه‌و پڕۆژه‌یه به‌هه‌ر جۆرێك بوایه له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 بخرایه‌ته‌گه‌ڕ.
سزادانی ئێران
له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی « محه‌مه‌د خاته‌می» ئێران‌و خۆرئاوا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتن كه ئێران بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی رابگرێت، به‌ڵام له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تیی «ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد» دیسانه‌وه ئێران ده‌ستیكرده‌وه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش وای له‌خۆرئاوا كرد، كه جارێكی تر سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێته‌وه. له‌مانگی ته‌مموزی ساڵی 2006دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 1696 په‌سه‌ندكردو خوازیاری هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1737 په‌سه‌ند كرد كه ئه‌و بڕیاره هه‌موو چالاكییه‌كانی بازرگانی‌و دارایی‌و ئه‌تۆمی ئێرانی گرته‌وه كه ده‌بێت چاودێریی بكرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی بوو كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی به‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتیی جیهانی‌و ئیقلیمی له‌قه‌ڵه‌مدا.
هه‌تا ده‌هات گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران زیاتر ده‌بوون، وڵاتانی 5+1 له‌درێژه‌ی گوشاره‌كانی خۆیاندا بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه، بڕیاری 1929ی له‌مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2010دا په‌سه‌ند كرد كه به‌پێی ئه‌و بڕیاره سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی سوپای پاسداران‌و ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی ئێران كه‌وتنه ناو بازنه‌ی سنوورداركردنه‌وه.
رێكه‌وتنی كۆتایی
پاش 21 مانگ له‌دانوستاندن‌و گفتوگۆ، شه‌وی 14/7/2015 ئێران‌و وڵاتانی 5+1 له‌ڤییه‌نا رێكه‌وتنێكی مێژووییان ئیمزاكرد. ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش له‌كۆمه‌ڵێك به‌ندی گرنگ پێكهاتووه له‌وانه:
1.ده‌بێت ئێران سێ یه‌كی ئامێری پاكتاوكردنی ناوه‌ندیی له‌ناوبه‌رێت، ئه‌م ئامێره بۆ پاكتاوكردنی یۆرانیۆمه. ئێستا ئێران خاوه‌نی 19 هه‌زار دانه‌یه له‌و ده‌زگا گرنگه، به‌و پێیه‌ش ده‌بێت دایبه‌زێنێت بۆ 6 هه‌زار دانه‌و ئه‌وانی تر له‌ناوببرێن یان بنێردرێته ده‌ره‌وه‌ی ئێران. دیاره ئه‌م ده‌زگایانه‌ش رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌دروستكردنی بۆمبـی ئه‌تۆمیدا، به‌م شێوه‌یه‌ش ئێران ناتوانێت بۆمبـی ئه‌تۆمی دروستبكات.
2 .ده‌بێت ئێران ریاكتۆری ئاراك دابخات، كه كاری ده‌ستكه‌وتنی ئاوی قورسه. دیاره به‌مشێوه‌یه‌ش ناتوانێت پلوتۆن‌یۆمی ده‌ستبكه‌وێت، كه ماده‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه له‌دروستكردنی بۆمبـی ئه‌تۆم.
.3ده‌بێت ئێران له 97% ی ئۆرانی سووك له‌ناوبه‌رێت، ئێستا ئێران خاوه‌نی 10 هه‌زار كیلۆگرامه له‌م ماده‌یه، به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنه ده‌بێت ئێران ته‌نها 300 كیلۆ گرامی هه‌بێت‌و ده‌بێت ئه‌وی تری له‌ناوبه‌رێت.
4 .ده‌بێت ئێران هه‌موو بنكه ئه‌تۆمییه‌كان بخاته ژێر چاودێریی رێكخراوی ئه‌تۆمی جیهانی (IAEA)) .
5.ئێران بۆی هه‌یه، وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت بۆ بواری ئاشتی، بۆ نموونه له‌بواری « ته‌ندروستی‌و وزه‌ی كاره‌با» دا.
6.ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندنه‌بوو به‌به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه‌وه، ئه‌وا ئه‌وروپاو ئه‌مریكا بۆیان هه‌یه دووباره سزاكان به‌سه‌ریدا بسه‌پێننه‌وه‌و سزای زیاتریشی بده‌ن.
.7ده‌بێت ئه‌وروپاو ئه‌مریكا، هه‌موو سزا ئابووریی‌و سیاسییه‌كان كه له‌سه‌ر ئێران دانراون، لاببه‌ن.
8 .ده‌بێت ئه‌م رێكه‌وتنه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌رببڕن. دیاره ئه‌م به‌نده زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه رێكه‌وتنه‌كه لایه‌نێكی جیهانی پێ ببه‌خشرێت.
دیاره ئه‌مانه ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ن كه ئاشكراكراون، به‌ڵام زۆرێك له‌چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، كه ئێران‌و ئه‌مریكا به‌نهێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی نهێنی تر ڕێكه‌وتوون، به‌ڵام هێشتا ئه‌و خاڵانه دیارنین.
سووده‌كانی ئێران له‌م رێكه‌وتنه‌دا
لایه‌نی ئابووریی:
1.هه‌ڵگرتنی هه‌موو سزا ئابوورییه‌كان، جارێكی تر ئاوێكی سازگار به‌ڕۆحی ماندوو هیلاكی ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌به‌خشێت كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌شێكی زۆری كه‌رته ئابوورییه‌كانی وڵات تووشی شكستی گه‌وره‌بوون.
2. دیسانه‌وه سه‌رمایه‌گوزاریی‌و كۆمپانیا جیهانییه‌كان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران.
3.كه‌رتی نه‌وت‌و گاز، كه كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی ئابووری ئێرانه، گه‌شه‌یه‌كی گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێت. سزا ئابوورییه‌كان، زیانی زۆری له‌م كه‌رته گرنگه‌ی ئابووریی ئێران داوه، بۆ نموونه هه‌موو سه‌رمایه‌گوزارییه‌ك له‌م كه‌رته‌دا راگیرا، هه‌روه‌ها به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێران بۆی نه‌بوو، ئامێری نوێ بۆ ده‌رهێنان‌و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت‌و گاز له‌ده‌ره‌وه بهێنێت، كه ئه‌مه‌ش گورزی گه‌وره‌ی له‌م كه‌رته وه‌شاندبوو. له‌ڕووی بازرگانیی نه‌وتیشه‌وه زیانی زۆری به‌ركه‌وتبوو، بۆ نموونه هه‌موو ئه‌و پاپۆڕانه‌ی كه نه‌وتی ئێرانیان ده‌گواسته‌وه بۆ ده‌ره‌وه، هیچ كۆمپانییایه‌كی بواری «دڵنیایی، بیمه» بۆی نه‌بوو رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت، به‌مه‌ش كڕیاری نه‌وتی ئێران كه‌مببۆوه.
لایه‌نی سیاسی
1.له‌پاش ئه‌م رێكه‌وتنه هێنده‌ی تر رۆڵی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌بێت، چونكه پێش ئه‌م رێكه‌وتنه ئێران وه‌كو دوژمنێكی ترسناك سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م رێكه‌وتنه رێگه خۆشده‌كات بۆ ئێران، كه به‌شیوه‌یه‌كی كارا، رۆلی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا بگێڕێت.
2.له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه، ئه‌م رێكه‌وتنه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ لایه‌نگرانی سه‌رۆك رۆحانی‌و له‌هه‌مانكاتیشدا گورزێكی كوشنده‌شه له‌نه‌یاره ناوخۆییه‌كانی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا.
3.ئه‌مه وا ده‌كات كه چیتر ئێران له‌ئاستی سیاسه‌تی نێوده‌ڵه‌تیدا وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی خراپ سه‌یرنه‌كرێت، چونكه پێشتر وه‌كو هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان سه‌یرده‌كرا.
لایه‌نی سه‌ربازیی
راسته ئێران ناتوانێت بۆمبـی ئه‌تۆمی هه‌بێت، به‌ڵام ده‌توانێت سوپاكه‌ی هێنده‌ی تر به‌هێزبكات‌و قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی چه‌كی له‌سه‌ر لاده‌برێت، بۆ نموونه پێش چه‌ند ساڵێك روسیا ئاماده‌نه‌بوو مووشه‌كی به‌هێزی پێ بفرۆشێت، چونكه ئێران سزای ئابووریی له‌سه‌ر بوو.
بۆچی ئه‌مریكا ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران كرد؟
دیاره ئه‌مریكا وه‌كو زلهێزێكی جیهان، ماوه‌ی زیاتر له 35 ساڵه له‌گه‌ڵ ئێران له‌جه‌نگێكی به‌رده‌وامدایه، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی‌و ئایدۆلۆژییه‌وه هه‌بوو. به‌ڵام دواجار ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران رێكه‌وت، كه به‌بڕوای من ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك ئامانجی گرنگی له‌م رێكه‌وتنه هه‌بوو له‌وانه:
1.به‌پێی ئه‌م رێكه‌وتنه ئێران ناتوانێت ببێته خاوه‌نی بۆمبـی ئه‌تۆمی، كه ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌مریكا بوو، كه نه‌هێڵێت ئێران بۆمبـی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
2.ئێران ده‌توانێت یارمه‌تیی ئه‌مریكا بدات له‌جه‌نگی دژه‌تیرۆر به‌تایبه‌تی داعش‌و قاعیده. به‌كرده‌وه‌ش ئێران له‌م دوو جه‌نگه‌دا به‌شداره به‌تایبه‌تی له‌عیراق‌و سوریا ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مه‌عنه‌ویشه‌وه بێت.
3.به‌شێكی زۆری چاودێرانی سیاسی ته‌نانه‌ت كه‌سانی رووناكبیریش، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه سوننه‌ی توندڕه‌وی عه‌ره‌بی، ترسی سه‌ره‌كییه بۆسه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكاو خۆرئاوا، ئه‌مه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌ته‌واوه‌تی بۆیان ده‌ركه‌وت، بۆ نموونه هه‌مووكه‌س ده‌زانێت كه داعش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو توركیاوه پشتگیریی ده‌كرێت.
4.بۆ راگرتنی به‌هێزبوونی به‌ره‌ی سوننه‌ی توندڕه‌و، ئه‌مریكا ناچاره پشت به‌لایه‌نێكی به‌هێزی تر ببه‌ستێت له‌ناوچه‌كه‌دا كه ئه‌ویش ته‌نها ئێرانه.
5.بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، كه ئه‌مه‌ش له‌رووی ئابوورییه‌وه سوودی ده‌بێت، له‌هه‌مان كاتیش‌دا له‌ڕووی سیاسییه‌وه هێنده‌ی تر گورز له‌ئابووریی روسیا ده‌وه‌شێنێت، چونكه ئێستا روسیا بۆته دوژمنی سه‌ره‌كیی ئه‌مریكا.
رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌م رێكه‌وتنه
دیاره ئه‌م رێكه‌وتنه خۆی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك رێگری گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه. له‌ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پارتی كۆماری دژی ئه‌م رێكه‌وتنه وه‌ستایه‌وه، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت كه ئێستا كۆماریخوازه‌كان زۆرینه‌ی كۆنگرێس پێكده‌هێنن، بۆ ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندیی كۆنگرێس ده‌بێت. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌پێی ده‌ستوور كۆمه‌ڵێك مافی یاسایی هه‌یه كه ده‌توانێت ئه‌م رێگرییه‌ش تێپه‌ڕێنێت. هه‌روه‌ها به‌پێی دوایین ئامار، زۆربه‌ی ئه‌مریكییه‌كان رێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پێ باشه ، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆر باشه بۆ سه‌رۆك ئۆباما.
بۆچی ئیسرائیل ناڕازییه
هیچ ده‌وڵه‌تێك هێنده‌ی ئیسرائیل ترسی له‌م رێككه‌وتنه نییه، بگره زۆر هه‌وڵیشیدا كه نه‌هێڵێت ئه‌م رێكه‌وتنه سه‌ربگرێت. دیاره ترسی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێران دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیله‌و ته‌نانه‌ت داوای نه‌مانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهانیش ده‌كات، له‌ڕووی سه‌ربازیی‌و ئابووریی‌و سیاسیشه‌وه، ئێستا گه‌وره‌ترین هێزی ئیقلیمییه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش هێنده‌ی تر هێزو توانا ده‌به‌خشێته ئێران، له‌به‌رئه‌وه ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌م رێكه‌وتنه سه‌ربگرێت‌و ئه‌مریكاو ئێران له‌یه‌كتری نزیكببنه‌وه.
سعودیه‌و رێكه‌وتنه‌كه
دیاره یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م رێكه‌وتنه بوو، عه‌ره‌بستانی سعودیه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار: سعودیه ده‌ترسێت له‌وه‌ی كه ئه‌م رێكه‌وتنه هێنده‌ی تر هێزو توانا ببه‌خشێته ئێران، ئه‌و له‌ژێر سزای ئابووریدابوو چوار ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی داگیركردووه یه‌مه‌ن، لوبنان، سوریا، عیراق، له‌ڕاستیدا رۆڵی ئێران به‌و شێوه ترسناكه‌ش نییه كه سعودیه ده‌ڵێت، ئه‌مه زیاتر قه‌به‌كردنی ترسی ئێرانه.
هه‌روه‌ها سعودیه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئه‌مریكاو ئێران رێكبكه‌ون، رۆڵی عه‌ره‌بستانی سعودی‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی لاوازتر بێت، به‌و شێوه‌یه‌ش ئێران ده‌بێته یاریزانی سه‌ره‌كیی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها بۆ به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش ته‌نها پشت به‌ئێران ده‌به‌سترێت‌و ئیتر ئه‌وان رۆڵی لاوه‌كییان ده‌بێت. به‌ڵام به‌بڕوای من هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و رق‌و كینه مه‌زهه‌بییه‌یه كه‌سعودیه له‌دژی ئێران هه‌یه‌تی، چونكه سعودیه خۆی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌زهه‌بی‌و توندڕه‌ویی سوننه مه‌زهه‌ب دامه‌رزاوه، هیچ كاتێك چاوی به‌رایی نایه‌تی ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌ی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا ببینێت.
دوا سه‌رنج
به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م رێكه‌وتنه له‌ماوه‌ی داهاتوودا نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هێنده‌ی تر پێگه‌ی سیاسی‌و ئابووریی‌و سه‌ربازیی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێزتر ده‌كات. هه‌ربۆیه پێویسته هه‌رێمی كوردستان به‌وپه‌ڕی هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسێی ئێران‌دا بكات.
سه‌رچاوه‌كان:
Die Endpunkte des Abkommens von Lausanne. www.Zeit.de.1
Atomabkommen von Lausanne.www.Spiegel.de.2
3. Irans Streben nach der Bombe. . www.Zeit.de.
.4 إسرائیل ترفچ بشده الاتفاق بین ایران و القوی الدولیه.. سایتی بی بی سی عه‌ره‌بی
5 .ئێران و وڵاتانی زلهێز چۆن گه‌یشتنه رێكه‌وتن؟. وه‌رگێڕانی: جه‌واد حه‌یده‌ری. سایتی پی ی‌و كه‌ی میدیا.
شرۆڤه‌ی ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23 -
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22