riklam

ئه‌ڵمانیا.. پرسه‌ی كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ی.ن.ک‌‌ 01:56 PM - 2015-08-31
.

.

رۆژی 27-8-2015 له‌شاری هانۆڤه‌رو به‌ئاماده‌بوونی میر ته‌حسین ئێزدی میری ئێزدیانی كوردستان و جیهان و ماڵی ئێزدیان و حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ره‌وه‌ندی كوردی، مه‌راسیمی پرسه‌ی میر سیروان فاروق به‌گ كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه‌ به‌داخه‌وه‌ رۆژی 27-8 له‌كاره‌ساتێكی دڵته‌زێندا گیانیله‌ده‌ستدا.

میر سیروان ساڵی 1966 له‌دایكبووه‌و كادرێكی چالاك و خۆشه‌ویست و كارای رێكخستنه‌كانی بادینان بووه‌، له‌ناو هه‌ڤاڵان و ماڵی ئێزدیاندا جێگه‌ی رێز بووه‌و پێگه‌یه‌كی دیارو به‌رچاوی هه‌بووه‌.

جێی باسه‌، رۆژی 28-8 به‌ئامادبوونی هه‌رێم كه‌مال ئاغا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دهۆكی (ی.ن.ك) و بابه‌ شێخ میری رۆحی ئیزدیان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر، له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌خاكسپێردرا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی ئه‌ڵمانیا له‌ڕاگه‌یاندنێكدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی گه‌یانده‌ میر فاروق به‌گ و میر ته‌حسین و ماڵی ئێزدیان به‌گشتی و هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی بۆ ده‌ربڕین و پێگه‌و رۆڵی میر سیروان به‌رز نرخێندراو له‌ده‌ستدانیشی به‌خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ وه‌سفكرا.

PUKmedia شه‌هاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket