riklam

كچه‌ كه‌ركوكیيه‌ك بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ هۆڵەندا به‌ده‌ستهێنا

تاراوگە‌‌ 11:06 AM - 2015-08-31
 نینە کامەران جەباری

نینە کامەران جەباری

رۆژی 29-8-2015 نینە کامەران جەباری كه‌ كچه‌ كوردێكی خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه‌ لە زانکۆی لە لایدن كه‌ زانكۆیه‌كی بەناوبانگی هۆڵەندایه‌ بڕوانامەی ماستەری  له‌ژێر ناوی (Criminal law )بە سەرکەوتوویی بە دەستهێنا.

نینە کامەران خوێندکاری به‌شی یاسایه‌ لە زانکۆی لایدن کە  زانکۆیەکی بە ناوبانگی هۆڵەندیە.
ئه‌و كچه‌ خوێندكاره‌ كورده‌ هەموو قۆناغەکانی خوێندنی تا بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر بە سەرکەوتووی بێ وچان بڕیوه‌.

وەک زانراوە هۆڵەندا مێژو هەروەها ناوبانگ و ڵێگەیەکی گرنگی لە بواری یاسادا هەیە، خاوەن دادگای بەناو بانگی لاهایە.

 ئەوەی جێگای شانازی و دڵخۆشیە  نینە کامەران هەستێکی نیشتیمان ڵەروەرانە و دڵسۆزانەی بۆ کوردستان لە ناو ناخ دایە، ئاوات و ئامانجەکانی زۆرن خوازیارە زیاتر بخوێنێت و لە دوا رۆژ بتوانێت لە بواری یاسا خزمەتی گرنگی بە مرۆڤایەتی و گەل  و وڵاتەکەی بکات.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket