بۆ رێگریكردن له‌په‌نابه‌ران سنوره‌كانی ئه‌وروپا ته‌لبه‌نگ كران
تاراوگە 07:19 PM - 2015-08-30.
هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌ی كۆچبه‌ران به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی بۆپرسی په‌نابه‌ران و خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی دیار‌و گونجاو بۆ ئه‌و قه‌یرانه چركراوه‌ته‌وه.
له‌چه‌ندرۆژی رابردوودا به‌ئاماده‌بوونی گه‌وره به‌رپرسانی وڵاتانی به‌ڵقان له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگه‌گرتن له‌كۆچی به‌كۆمه‌ڵ و كۆبونه‌وه‌ی ڤیه‌ننا ئه‌نجامدرا، ئه‌مڕۆش 30/8/2015 وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو ئیتاڵیا پێیان وایه كاتی ئه‌وه هاتووه چیتر كات به‌فیرۆ نه‌درێت و رێوشوێنی پێویست له‌لایه‌ن وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆچاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه بگیرێته‌به‌ر.
وه‌زیرانی ناوخۆی ئه‌م سێ وڵاته له‌میانه‌ی راگه‌یاندنێكدا داوایان كردووه له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتودا وه‌زیرانی ناوخۆ‌و دادی ئه‌وروپی بۆئه‌م مه‌به‌سته كۆببنه‌وه، هه‌واڵه‌كان واده‌گه‌یه‌نن له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا چه‌ند بنكه‌یه‌كی نائاسایی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران بكرێته‌وه‌و له‌وێوه په‌نابه‌ران فلته‌ریان لێبدرێ و چۆنیه‌تی هاتنیان رونبكرێته‌وه‌و ره‌وشی ئه‌و پانه‌بارانه هه‌ڵسه‌نگێندرێ تابزانرێ پێویسته وه‌ك په‌نابه‌ر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێ یان نا؟ ئه‌گه‌رنا ئه‌وا ره‌وانه ده‌كرێنه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌كرێ كه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی په‌نابه‌ران به‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌وروپی بڕیاره دیداری وه‌زیرانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاو وڵاتانی به‌ڵقان و هه‌نگاریاو یۆنان ئه‌نجام بدرێ.
لای خۆشیه‌وه بان كی مۆن داوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی كرد سه‌باره‌ت به‌و رێ‌و شوێنانه‌ی كه به‌رهه‌می دیدار‌و كۆبونه‌وه ئه‌وروپیه‌كانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هه‌نگاریاو یۆنان ئه‌مڕۆ 30/8 كه‌ناڵی (1) ی ئه‌ڵمانیا Tagsschau و ZDF و N.tv بڵاویانكرده‌وه به‌ر له‌واده‌ی خۆی به‌دوو رۆژ ته‌لبه‌نگ كردنی سنوری نێوان هه‌نگاریاو سربیا و درێژكردنه‌وه‌ی ته‌لی دڕكاوی به‌درێژی 172 كیلۆمه‌تر ته‌واوكرا، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێكی حكومه‌ت بۆ دانانی سنورێك بۆ كۆچی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له‌وێوه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ نه‌مساو ئه‌ڵمانیا.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاتر له 140 هه‌زار كه‌س له‌سنوری باكوری هه‌نگاریاوه هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌یانداوه‌و به‌ڵام دوێنێ شه‌ممه 29/8 ته‌نیا 2700 په‌نابه‌ر كه زۆربه‌یان له‌سوری و عیراقی و ئه‌فغانی و كۆسۆڤۆین له‌و سنورانه‌وه تێپه‌ڕیون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه له‌گه‌ڵ ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی كه له‌و سنورانه گیراونه‌ته‌به‌ر چیدی په‌نابه‌ر به‌ئاسانی ناتوانێ بگاته ئه‌وروپا.
جگه‌له‌وه به‌هه‌زاران په‌نابه‌ریش كه‌وتونه‌ته تۆڕی ئه‌و ته‌لبه‌نگ و كه‌مپی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌ی كه له‌سه‌ر سنوری هه‌نگاریاو سربیا كراوه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا ژیانێكی ناخۆش و سه‌خت به‌سه‌رده‌به‌ن سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوه‌كانی هه‌نگاریا بۆ توندكردنی سنوره‌كانی یاسای نوێی ده‌ركردوه‌و بڕیاره تاكۆتایی ئه‌مساڵ سیاجێكی ته‌لبه‌نگ به‌به‌رزی 4 مه‌تر دروستبكات جگه له‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی داهاتوشه‌وه چه‌ند رێ‌و شوێنێكی یاسایی جێبه‌جێ ده‌كات و ئه‌وانه‌ش كه‌هه‌وڵی تێكدانی ئه‌و ته‌لبه‌نگانه ئه‌ده‌ن سزای تا (5) ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.
به‌و پێیه‌ش هه‌ر كۆچبه‌رێك له‌و سنوره ده‌ستگیربكرێت له‌سه‌ر پشتێنه‌ی سنوره‌كه ده‌یهێڵنه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ری بده‌نێ چونكه هه‌نگاریا تائێستا نه‌چۆته ژێر باری داوای یه‌كێتی ئه‌وروپاوه بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران و په‌نابه‌رانیش نایانه‌وێت له‌هه‌نگاریا بمێننه‌وه.
PUKmedia شه‌هاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا
وێنه‌كان له‌كه‌ناڵی Tagsschau- ZDF
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24