riklam

ڤیدیۆ.. موشه‌كی (سارمات)ی رووسی ترس و دڵه‌راوكێی لای ئه‌مریكا دروستكردووه‌

جیهان 06:47 PM - 2015-08-30
.

.

ئاژانسه‌كانی روسیا رایده‌گه‌یه‌نن وڵاتی روسیا به‌رده‌وامه‌ له‌كاركردن له‌پرۆژه‌ی دروستكردنی موشه‌كی سارمات و پێده‌چێت یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌كه‌ بكه‌وێته‌ كۆتایی ساڵی 2016 و سه‌ره‌تای ساڵی 2017.

وڵاتی روسیا له‌ساڵی 2009 هه‌ستان به‌ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی دروستكردنی موشه‌كی سارمات، له‌م ساڵدا پێی نایه‌ قۆناغی سێیه‌می كاركردنیه‌وه‌، وه‌ پێده‌چێت له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونیدا له‌ساڵی 2017 بخرێته‌ خزمه‌تی هێزی سه‌ربازی روسیه‌وه‌.

هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی هاوكێشه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی باكور (ناتۆ) له‌ماوه‌ی ساڵانی 2018 تاكو 2020 جێگه‌ی موشه‌كی (شه‌یتان) ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ ناوی ده‌بات به‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین موشه‌كی جه‌نگی له‌جیهاندا كه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانی وڵاتی روسیایه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی سبۆتنیگی روسی ئه‌و جۆره‌ موشه‌كه‌ بۆته‌ هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌راوكێیه‌كی جدی له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی.

PUKmedia روسیا تووده‌ی
و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket