riklam

سه‌رۆك كۆمار: عیراق له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕی تێرۆر ده‌كات

عیراق 06:20 PM - 2015-08-30
.

.

ئه‌مڕۆ 30-8-2015 سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غدا پێشوازیكرد له‌ خالید عوبه‌یدی وه‌زیری به‌رگری عیراق.

له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك مه‌عسوم ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستی گرنگیدان به‌ به‌هێزكردنی توانی سوپا هه‌ر له‌پڕچه‌ككردن و مه‌شق پێكردن و ئاماده‌كردنی وه‌ك دامه‌زاروه‌یه‌كی نیشتمانی كه‌ ئه‌ركی پارێزگاریكردن بێت له‌ئاسایش و ئۆقره‌یی و ده‌ستكه‌وته‌ نیشتیمانییه‌ باڵاكان، به‌تایبه‌ت له‌كاتی ئێستادا كه‌ عیراق له‌جه‌نگێكی چاره‌نوسازدایه‌و به‌نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو جیهان شه‌ڕی تێرۆر ده‌كات، به‌بایه‌خیشه‌وه‌ باسی له‌و ده‌ستكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ كرد كه‌ له‌زۆربه‌ی لایه‌نی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌دیهاتووه‌.

له‌لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگری باسی له‌ئۆپه‌راسییۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئێستاكرد كه‌ له‌ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین به‌ڕێوه‌ده‌چێت, له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی كه‌ ده‌كرێت بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ و ناوچه‌كانی تر، ئاماژه‌شی به‌رۆڵی یه‌كه‌ جیاكانی سوپا كرد له‌به‌گژاچونه‌وه‌ی تێرۆر.

هه‌روه‌ك عوبه‌ییدی ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر وره‌و گیانی ده‌ستپێشخه‌ری سه‌ربازان كه‌ رۆژ به‌ رۆژ له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌، سوربون و شێلگیربونی زیاتریش هه‌یه‌ بۆ تێكشكاندنی تێرۆر و له‌ناوبردنی تێرۆریستان و ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی خاكه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ئۆقریه‌ی بۆیان، به‌بایه‌خیشه‌وه‌ باسی له‌و گرنگیدان و به‌دواداچونه‌ی سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ دۆخی سه‌ربازی له‌شانۆی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كاندا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket