riklam

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا: ده‌ست تێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌عیراق كارێكی هه‌ڵه‌یه‌

عیراق 06:11 PM - 2015-08-30
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هه‌موو ده‌ست تێوه‌ردانێكی سه‌ربازی له‌سوریاو عیراق و لیبیا كارێكی هه‌ڵه‌یه‌.

به‌پێی وته‌كانی فرانك فاڵته‌ر شتاینمایه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانین به‌هیچ جۆرێك پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌عیراق ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت وانه‌ له‌وه‌ وه‌ربگرین، كه‌ هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ناتۆ هێرشیان بۆ سه‌ر لیبیا ده‌ستپێكرد بۆ رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی معه‌مه‌ر قه‌زافی له‌ساڵی 2011 كه‌ ئه‌وه‌ش بۆ خۆی كارێكی هه‌ڵه‌ بوو.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له‌لیبیا په‌سه‌ند نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی رووخاندنی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌بێ پلان ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی فه‌وزاو ئاژاوه‌ له‌و وڵاته‌دا وه‌ زۆربوونی په‌نابه‌رانی لیبی له‌وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كاندا.

له‌باره‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له‌سوریا دروست بووه‌ شتاینمایه‌ر رایگه‌یاند ته‌نها پێویستیمان به‌ كاته‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌و كێشانه‌و بڕینی ئه‌و قۆناغه‌ نه‌خوازراوانه‌.

PUKmedia روسیا تووده‌ی
و-محه‌مه‌د به‌كر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket