riklam

داعش له‌یه‌ك مانگدا ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه‌

جیهان 05:12 PM - 2015-08-30
.

.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا زیاتر له‌ 90 هاووڵاتیان له‌سێداره‌ داوه‌ له‌سوریاو عیراق.

روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ داعش 32 هاووڵاتی مه‌ده‌نی به‌تۆمه‌تی تاوانكاری له‌سێداره‌داوه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه‌ له‌ماوه‌ی نێوان 29ی ته‌موز بۆ 29 ئاب.

ئه‌و ژماره‌یه‌ی تر كه‌ له‌سێداره‌ دراون بریتین له‌چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوه‌كه‌ی خۆیان، یاخود چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن یاخود لایه‌نگرانی سه‌ربه‌ به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌مانه‌ش به‌ تۆمه‌تی كاری سیخوری كردن بۆ هاوپه‌یمانان یاخود كاری جنسی و هه‌ندێك تۆمه‌تی تر كه‌ خراونه‌ته‌ پاڵیان.

له‌كاتی راگه‌یاندنی به‌ناو خه‌لافه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌حوزه‌یرانی 2014وه‌ تیرۆرستانی داعش توانیویانه‌ رووبه‌رێكی فراوان له‌پارێزگاكانی حه‌ماو حمس و به‌شێك له‌ شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌و دیرو زور ره‌قه‌و حه‌له‌ب بخه‌نه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌، له‌ كاتی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامییه‌وه‌ تاكو ئێستا تیرۆرستان 3156 كه‌سیان كوشتووه‌ له‌و ژماره‌یه‌ش 1841 هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوون.

PUKmedia مۆنتیكارلۆ
و-محه‌مه‌د به‌كر   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket