riklam

كورد تێبینی له‌سه‌ر دووخاڵی سه‌ره‌كی پاسه‌وانی نیشتمانی هه‌یه‌

عیراق 05:11 PM - 2015-08-30
په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

په‌سه‌ندكردنی یاساكه‌ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخرا

په‌رله‌مانتارێك: دوو خاڵی سه‌ره‌كی له‌ پڕۆژه‌ یاسای پاسه‌وانی نیشتمانیدا هه‌ن كه‌ لایه‌نی كوردی تێبینی له‌سه‌ره‌و ده‌یه‌وێت به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕ نه‌بێت. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئه‌مڕۆ 30-8-2015، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا ناكۆكییه‌كان له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌و مادده‌یه‌كی  یاسای پاسه‌وانی نیشتمانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌، ئه‌و خاڵانه‌ش كه‌ له‌پڕۆژه‌ یاساكه‌دا ناكۆكی له‌سه‌ره‌، ئه‌وه‌ی زیاتر په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی كورده‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئایا ئه‌و هێزه‌ی كه‌دروستده‌كرێت له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات یان ئایا ئه‌و هێزه‌ نوێیه‌ی كه‌ دروستده‌كرێت بۆی هه‌یه‌ بێته‌ ناوچه‌كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان كه‌ له‌ ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێیه‌، چونكه‌ ئه‌و هێزه‌ی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌سه‌ر پارێزگاكان دروستده‌كرێت.

وتیشی: وه‌ك لایه‌نی كوردی له‌هه‌مان كاتدا قبوڵناكه‌ین، ئه‌و هێزه‌ وه‌ك هێزێكی نوێ بێته‌ ئه‌و شوێنانه‌وه‌و رێگه‌ به‌ پێشمه‌رگه‌ لێژ بكات، چونكه‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه‌ به‌رگری له‌و ناوچانه‌ ده‌كات و له‌م پێناوه‌شدا زیاتر له‌ هه‌زارو 300 شه‌هیدی به‌خشیوه‌ 6 بۆ 7 هه‌زار برینداری داوه‌و قوربانیه‌كی زۆردراوه‌ تا ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش پاككراونه‌ته‌وه‌ .

شاوه‌یس راشیگه‌یاند: ناكۆكییه‌كی تر له‌سه‌ر دروستكردنی پاسه‌وانی نیشتمانی هه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئایا ئه‌م هێزه‌ی كه‌ له‌پارێزگاكان دروستده‌كرێت كێ توانای جوڵاندنی ئه‌م هێزه‌ی هه‌یه‌، كه‌ ئایا جوڵاندنی ئه‌م هێزه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌بێت یان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به‌ پارێزگاره‌وه‌ ده‌بێت یان به‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه‌وه‌ ده‌بێت، وتیشی: ئه‌م دوو خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌ تا ئێستا ناكۆكی له‌سه‌ره‌و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌، بۆیه‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاساكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ هه‌فته‌ی ئاینده‌ دواخرا.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket