ئەمریكا:پێشمەرگە لەباشوری كەركوك بەسەركەوتوانە 200 كیلۆمەتریان لەداعش پاكردەوە
کوردستان 04:55 PM - 2015-08-30هاوپەیمانان لەماوەی ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگە 25 گورزی ئاسمانیان ئەنجامدا
هێزەكانی پێشمەرگە بەپشتیوانی گورزی ئاسمانی هاوپەیمانان هێرشێكی سەركەوتوویان دژ بەتیرۆرستانی داعش لەنزیك خورماتو ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەنراوێكی هێزەكانی ئەمریكا لەهاوپەیمانێتی دژ بەداعش كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، تیایدا هاتووە: لە 26ی ئابەوە هێزەكانی پێشمەرگە بنكەكانی بەرگری داعشیان تێكشكاندو كۆنتڕۆڵی زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشەیان كردەوە، بە ئازادكردنی حەوت گوندەوە لەگەڵ تۆكمەكردن و بردنە پێشەوەی هێڵی هێزە كوردییەكان.
كێڤین كیلیە سوپا سالاری هێزی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش ئەوەشی خستوەتەڕوو: هێزەكانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی گرنگیان لەڕۆژهەڵاتی خورماتو ئەنجامدا بەپشتیوانی گورزی ئاسمانی هاوپەیمانان، هێزەكانی پێشمەرگە لەماوەیەكی كورتدا روبەرێكی زۆری زەوییان پاككردەوەو پاراست.‘‘
بەپێی راگەیەنراوەكە هێزەكانی هاوپەیمانان لەماوەی سی ڕۆژی پشتیوانیكردنی ئۆپەراسیۆنەكەی پێشمەرگە 25 گورزی ئاسمانیان بۆ سەر داعش ئەنجامدا، تەئكیدیش لەسەر ئەوەدەكەنەوە كە بەردەوامدەبن لەبەئامانج گرتن و تێكشكاندنی بنكەكانی شەڕكردن و ژێرخان و كەلوپەلی داعش بۆ پشتیوانیكردنی هێزەكانی پێشمەرگە كاتێك گوندو خاكی عیراق لە داعش پاكدەكەنەوە.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
09:42 PM - 2024-04-17
ههوڵی هاوتاكردنی مووچهی وارسی شههیدان لهگهڵ عیراق دهدرێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
04:02 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17 -
"ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" لە دیداری سلێمانی دا
کوردستان 10:41 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
کوردستان 09:57 AM - 2024-04-17 -
هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17