باخچه‌و پاركه‌كانی سلێمانی به‌ره‌و وێرانی ده‌چن
کوردستان 03:47 PM - 2015-08-30ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، ماوه‌یه‌كی تر هیچ شوێنێكی شاری سلێمانی به‌سه‌وزی و جوانی نامێنێته‌وه
به‌هۆی ئه‌و قه‌یران و جه‌نگ و نائارامییه‌كه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر عیراقدا كێشاوه، سه‌رهه‌ڵدانی داعش و جه‌نگی داعش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند ملیۆن ئاواره روو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ببێته بارگرانییه‌كی زۆر به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه له‌بواری ئه‌منی و ئابوری و ئاسایشی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ژینگه‌ش.
باخچه‌و پاركه‌كان شوێنێكن بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و به‌هره‌مه‌ندبوون له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی پاك و بێگه‌ردی سروشت، به‌ڵام له‌ئێستادا زۆربه‌ی باخچه‌و پاركه‌كان به‌هۆی ئه‌و لێشاوه عه‌ره‌به‌ی كه روویان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی كردووه، باخچه‌و پاركه‌كان خه‌ریكه سیمای خۆیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و به‌ره‌و وێرانی ده‌چن. هه‌ربۆیه پێویسته به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌تایبه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه بدۆزنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی شار هه‌ر به‌جوانی و سه‌وزی بمێنێته‌وه.
عه‌ره‌به‌كان سیمای باخچه‌و پاركه‌كانی سلێمانیان تێكداوه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چی كراوه بۆ به‌رگریكردن له‌و دیارده ناشارستانییه؟ كامه‌ران حه‌مه ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و دیارده‌یه به‌داخه‌وه له‌هه‌موو باخچه‌و پاركه‌كانی شاردا به‌ڕوونی دیاره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی عه‌ره‌ب كه له‌شاری سلێمانین، هه‌روه‌ك به‌پێی ئامارێك نزیكه‌ی 400 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له سلێمانین، ئه‌و عه‌ره‌بانه له‌شوێنی خۆیان ئه‌و باخچه گه‌وره‌و سه‌وزایی و جوانی سروشته‌یان نه‌بینیوه، هه‌روه‌ها به‌بێ به‌رامبه‌ریش له‌و باخچه‌و پاركانه ده‌مێننه‌وه، بۆیه ئه‌و دیارده ناشارستانییه دروستبووه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌باخچه‌كانی سلێمانی سیمای باخچه‌یان پێوه نه‌ماوه.
هه‌مووان نیگه‌رانین
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمان وتیشی: خه‌ڵكی شاری سلێمانی و ئێمه‌و كارمه‌ندانیش نیگه‌رانین له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو خۆڵ و خاشاكه‌ی كۆبووه‌ته‌وه له‌باخچه‌و پاركه‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد جگه له‌و پیسی و كێشانه، چه‌ند كارێكی تری نه‌شیاویش ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌رگاكان ده‌شكێنن، نه‌مامه‌كان ده‌شكێننه‌وه یان هه‌ڵیده‌كێشن. سۆنده‌ی ناو باخچه‌كان ده‌دزن، یاری منداڵان ده‌شكێنن، ئاله‌تی وه‌رزشی تێكده‌ده‌ن.
بنكه‌یه‌كی پۆلیسی باخچه‌كان دروستبكرێت
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دیارده‌یه؟ وتی: ئێمه چه‌ندجارێك نووسراومان بۆ ئاسایشی سلێمانی كردووه، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ڵامیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن میلاكمان نییه (كارمه‌ندمان نییه)، باشترین چاره‌سه‌ر لای ئێمه ئه‌وه‌یه كه داوامان كردووه به‌شێكی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه شوێنمان ئاماده‌یه، به‌شێوه‌یه‌ك كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی باخچه‌كان دروستبكرێت بۆ رێگریكردن له‌و دیارده‌یه. چونكه ئه‌و عه‌ره‌بانه كاتێك پاسه‌وانی باخچه‌كان پێیانده‌ڵێن ئه‌و كارانه مه‌كه‌ن، ئه‌وان روبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه‌و كێشه دروستده‌كه‌ن. بۆنموونه داوای یاساییمان هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌ب باخه‌وانێكیان به‌ستووه‌ته‌وه‌و ویستویانه بسوتێنن، به‌ڵام خه‌ڵكی تری كورد رزگاریان كردووه.
هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی تریش ئه‌وه‌یه كه شاره‌وانی به‌شی زیاده‌ڕه‌ویمان پێبده‌ن و ئێمه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێبده‌ین، به‌م رێگه‌یانه ده‌توانین ئه‌م دیارده‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ین.
وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی راشیگه‌یاند: ئێمه كێشه‌ی ئه‌وه‌شمان هه‌یه كه كارمه‌ندمان كه‌مه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندجارێك داوامان له‌وه‌زاره‌تی دارایی كردووه هاوكاریمان بكه‌ن و كارمه‌ندمان بۆ دابمه‌زرێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌ته‌وه.
عه‌ره‌به‌كان ئه‌و سه‌وزایی و جوانی و پێشكه‌وتنه‌یان نه‌بینیوه
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مافناس محه‌مه‌د ره‌سوڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی ئاو و كاره‌باو هاتوچۆ له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: فه‌رهه‌نگی ئێمه وه‌كو كورد‌و فه‌رهه‌نگی ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه جیاوازه، هه‌ربۆیه ئه‌وان ئه‌و سه‌وزایی و جوانی و پێشكه‌وتنه‌یان نه‌بینیوه، نه‌ك له‌ڕووی سروشته‌وه ته‌نانه‌ت له‌ڕووی جلوبه‌رگ و هه‌ڵسوكه‌وت و زۆر بواری تریشه‌وه جیاوازیمان زۆره، هه‌ندێك شت هه‌یه لای ئێمه گرنگه به‌ڵام ئه‌وان پێی نازانن.
شته‌كانمان به‌هی خۆیان نازانن
وتیشی: خاڵێكی تری گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وان ژیان خۆیان لێره به‌كاتی ده‌بیننه‌وه، شته‌كانمان به‌هی خۆیان نازانن، فه‌رهه‌نگی ئه‌وان وایه شتێك ئه‌گه‌ر هی خۆیان نه‌بێت ئه‌گه‌ر سوودیشی لێوه‌ربگرن به‌باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكه‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته ئێمه كاری جددی له‌سه‌ر بكرێت. به‌شێوه‌یه‌ك كه پێویسته جیابكرێنه‌وه‌و نه‌هێڵرێت له‌شوێنه گشتییه‌كان بمێننه‌وه، ئه‌وانه‌ی خاكه‌كانیان رزگاركراوه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان و ژیانی خۆیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
پشتگیری داواكارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ین
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: له‌سه‌ر بڕیاری خۆی د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی دێته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر هه‌ندێك ته‌وه‌ر گفتوگۆ ده‌كرێت، منیش ئه‌م باسه ده‌خه‌مه ناو ئه‌و باسانه‌و ئاڕاسته‌ی پارێزگاری ده‌كه‌م.
له‌باره‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌كانی سلێمانیشه‌وه كه بنكه‌یه‌كی پۆلیسی باخچه‌كان دروستبكرێت، وتی: بڕیارێكی زۆر دروسته‌و ئێمه‌ش له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پشتگیریان ده‌كه‌ین، به‌وهیوایه‌ی بنكه‌یه‌كی پۆلیسی باخچه‌كان دروستبكرێت و له‌وڕێگه‌یه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین.
عه‌ره‌به‌كان مه‌ترسی ئه‌منیشیان هه‌یه
راشیگه‌یاند: ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاواره‌كانه‌وه داوامان كردووه كه كه‌مپی تایبه‌تیان بۆ بكرێته‌وه‌و تێكه‌ڵاوی ناو خه‌ڵك نه‌كرێن و ئاگاداری هه‌موو كاروباره‌كانیان بین و له‌ژێر چاودێریدا بن، چونكه ئه‌و عه‌ره‌بانه جگه له‌مه‌ترسییان بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاری، مه‌ترسی ئه‌منیشیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی زۆری كاروبار‌و كێشه‌ی تره‌وه ئه‌م پرسه دواكه‌وت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت فشار دروستبكه‌ین تاوه‌كو حكومه‌ت چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكات.
وتیشی: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین داوا له‌شاره‌وانی بكه‌ین نووسراومان بۆ به‌رزبكه‌نه‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌نجومه‌ن پشتگیریان ده‌كه‌ین لای پارێزگار بۆئه‌وه‌ی بتوانین بڕێك پاره‌یان بۆ دابینبكه‌ین و ئه‌و یاریانه‌ی منداڵان كه له‌ناو باخچه‌و پاركه‌كاندا له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه شكێنراون، چاكبكرێنه‌وه.
PUKmedia لانه كاشان و جه‌واد حه‌یده‌ری
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27