riklam

ده‌میرتاش: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان گرنتی سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی جه‌نگه‌

کوردستان 02:47 PM - 2015-08-30
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش پێی وایه‌ ئه‌گه‌ر گفتوگۆو دانوستانه‌كانی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا ده‌ستپێبكاته‌وه‌، دروستبوونه‌وه‌ی جه‌نگ شتێكی ئاسته‌م ده‌بێت.

سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌پ) له‌ لاهای هۆڵندا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆو دانوستانه‌كان گرنتی كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ زیاتر ده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاووڵاتیانی كوردو تورك حه‌زیان به‌ جه‌نگ نییه‌و نایانه‌وێ جه‌نگ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌.

ده‌میرتاش راشیگه‌یاند: پارتی هه‌ده‌پ هه‌وڵی ته‌واو ده‌دات و ده‌یه‌وێت كاربكات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆو دانوستانه‌كانی ئاشتی ئه‌ویش له‌ر رێگه‌ی هاندانی پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا .

PUKmedia ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket