riklam

ئاسایشی سلێمانی سزادانی كه‌سێك راده‌گه‌یه‌نێت

کوردستان 02:26 PM - 2015-08-30
.

.

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌شی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، سزادانی كه‌سێكی تێدا هاتووه‌ به‌تاوانی ئاڵوده‌بوون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و ڕێگرتن له‌هێنان و بازرگانیكردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌رۆژی 1/4/2015 له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14 / دووه‌م) ی مخدرات، كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن به‌ناوی (ش،م،ع) ڕه‌گه‌ز نێر له‌دایكبوی ساڵی 1980 كورد، به‌تاوانی ئاڵوده‌بون و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دوای گه‌ڵاڵه‌بونی دۆسیه‌كه‌ی و هه‌واڵه‌كردنی بۆ دادگا، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ له‌ڕۆژی (24/8/2015) سزادرا بۆماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ و غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) هه‌زار دینار.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket